ڤیڤۆ مۆبایلێكی تایبەتمەند ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

03/04/2021‌ 197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای ڤیڤۆ بەفەرمی مۆبایلی vivo X60tی بەچارەسەركەری Dimensity 1100و توانای نوێبوونەوەی 120 هێرتز ڕاگەیاند.

شاشەی مۆبایلەكە جۆری AMOLEDی قەبارە 6.56 ئینجە بەوردیی FullHD پڵەس، لەشاشەكەی چاڵێك هەیە بۆ كامێرای پێشەوە تەرخانكراوە بەقەبارەی 32 مێگاپێكسڵ.

چارەسەركەری مۆبایلەكە جۆری Dimensity 1100ی پێشكەوتووە، ڕامی مۆبایلەكە 8 گێگابایتەو بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایتەو توانای زیادكردنی هەیە.

توانستی پاتری مۆبایلەكە 4300  میلی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكدا، توانای بارگاویكردنەوەی خێرای بەتوانای 33 وات هەیە، نرخی مۆبایلەكە 530 دۆلاری ئەمریكییە.


ڕەنج ڕەسوڵ