شارپرێس:
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی
وڵاتی میسر، لەبارەی خوێندنی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی تۆپی پێی میسر و یانەی
لیڤەرپول چەند لێدوانێكیدا.
وەزارەتەکە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی
فەیسبوك، بڵاویكردووەتەوە: چەند قسەیەك دەكرێت لەبارەی دەركردنی سەڵاح لە
زانكۆ، ئەو قسانە دورن لە ڕاستییەوە، سەڵاح مۆڵەتی وەرگرتووە و پەیمانگای
جێهێشتووە".
هەروەها ئاماژەى بەوەشکردوە،سەڵاح لە پەیمانگای
باڵا بۆ خوێندنی زانستە پەرەسەندووەكان خوێندوویەتی، هەركات بگەڕێتەوە، دەتوانێت
درێژە بە خوێندنەكەی بداتەوە.
محەمەد سەڵاح لە ساڵی 2012
وڵاتی میسری جێهێشتووە و ڕووی لە وڵاتی سویسرا كردووە و سەرەتاكانی تۆپی پێی لە
یانەی بازل دەستپێكردووە.
ڕەنج ڕەسوڵ