شارپرێس:
دەرکەوتنی ددانی ژیری لای هەندێک کەس دەبێتە هۆی هەوکردنو سووربوونو ئاوسانی پووک، کە ڕەنگە زۆر بەئازاربێتو کەسەکە تووشی شەونخوونیو ناڕەحەتییەکی زۆر بکات، تەنانەت رەنگە خوێنبەربوونیش لەو جێگایە درووستبکات کە توشی هەوکردنو ئاوسان بووە، بەڵام بەگوێرەی پێگەی "رتایمز ئۆف ئیندیا"ی هیندی، هەندێک چارەسەری ماڵەوە هەیە کە دەتوانێت بەشێوەیەکی زۆر یارمەتیدەربێت لەکەمکردنەوەی ئازار ددانەکانو نیشانەکانی، لەوانە:
خوێواوک لەدەم وەردان
دەکرێت هەرکاتێک کەسێک هەستی بەئازاری دەرکەوتنی خرێی عەقڵو ئازاری ددانەکانی کرد، هەندێک ئاوو خوێ لەدەم وەربکات، لەبەرئەوەی ئەوە نەوەک هەر دەبێتە هۆی کوشتنی بەکتریا زیانبەخشەکان، بەڵکو ئازارەکەش هێوردەکاتەوە.
گیراوەی سیرو زەنجەفیل
دەکرێت بەڕێگای تێکەڵکردنی سیرو زەنجەفیلی کوتراوەوە کۆنترۆڵى هەوکردنو ئازاری ددانەکان بکرێت، لەبەرئەوەی تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان تێدایەو یارمەتیی بەرەنگاربوونەوەی هۆکارەکانی درووستبوونی ئازارەکان دەدەن.
مێخەک
مێخەل تایەتمەندی چارەسەرکردنی ئازاری ددانەکانی بەگشتیی هەیە، لەبەرئەوەی وەک دەرمانێکی سرووشتیی وایە کە بەرەنگاری بەکتریاکان دەبێتەوەو ئازارەکان کەمدەکاتەوە.
نەعنا
نەعنا یارمەتی چارەسەرکردنو کەمکردنەوەی هەوکردن لەدەمدا بەشێوەیەکی سروشتی دەداتو دەتوانێت بەرەنگاری ئازارەکان ببێتەوە، لەبەرئەوەی جۆرە رۆنێکی بۆنداری تێدایە کە ئازاری ددانەکان کەمدەکاتەوە.
زەردەچەوه
زەردەچەوه یەکێکە لەبەهاراتە کلاسیکییە ناودارەکان کە بەوە ناسراوە تایبەتمەندی ئازارشکێنو دژە هەوکردنی هەیە، کە وادەکات یەکێک بێت لەدەرمانە کاراکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددانەکان.
گەنم
گەنم بڕێکی زۆر کلۆرۆفیلی تێدایە کە یارمەتیدەرە لەکەمکردنەوەی ئازارو هەوکردنەکان لەیەک کاتدا، ئەوە سەرباری ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی بەکتریاکان لەناو دەمدا.
ئالۆڤێرا (سەببار)
دەکرێت لەوجێگایەی ئازاری هەیە ئالۆڤێراکەی بخرێتەسەر، لەبەرئەوەی وەک ئازارشکێنێک کاردەکاتو هەوکردنو ئازاری ئەو جێگایە کەمدەکاتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی