شارپرێس:
یه‌كه‌م مامۆستاى ئاینى خۆى به ڤاكسینى كۆرۆنا كوتا، ئه‌مه مانشێتى هه‌واڵى به‌شێكى زۆر له میدیاكانى كوردستان بوو، كه‌مێك پێش ئێستا هه‌مان مامۆستا وێنه‌ى خۆى له‌نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن بڵاوكردۆته‌وه.
محمد سه‌باح خه‌یات مامۆستای ئاینى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك وێنه‌یه‌كى خۆى بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت" به‌داخه‌وه پاش سێ رۆژ له به‌كارهێنانى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌رۆژى دووه‌مه‌وه ته‌ندروستیم ته‌واو تێكچووه‌و كه‌وتمه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن".
ئه‌و مامۆستا ئاینییه ئاماژەى بەوەشکردوە، ئه‌وان 10 كه‌س بوون پێكه‌وه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه ته‌نها ئه‌و ته‌ندروستى تێكچووه، داواش له هاوڵاتیان ده‌كات خۆیان بپارێزن و ڤاكسین به‌كاربهێنن.
له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌رچى ژماره‌یه‌كى كه‌م ڤاكسینى كۆرۆنا دابینكراوه، به‌ڵام ده‌نگۆى كاریگه‌ریی ئه‌و ڤاكسینه وایكردوه به‌شێکى كه‌مى هاوڵاتیان به‌كارى بهێنن.
ئ.ق