شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، به‌هۆی دۆخی كۆرۆناوه، ده‌رگای خوێندنگه‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، "تا وەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی ) بە داخراوەیی دەمێننەوە".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە.
بڕیاره له‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان له‌كاتژمێر 8ی ئێواره بۆ كاتژمێر 6ی به‌یانی ڕابگه‌یه‌ندرێت.