واشنتۆن بودجەی سەربازیی ساڵی 2022ی ئاشکراکرد

جیهان

10/04/2021‌ 878 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، بەمەبەستی پەسەندکردنی، بودجەی بەگری ساڵی 2022ی بۆ کۆنگرێسی ئەو وڵاتە بەرزکردۆتەوە.


لەبەیاننامەکەدا باس لەوەکراوە، بودجەی ساڵی داهاتووی وەزارەتی بەرگری‌و پاشکۆکانی گەیشتۆتە 715 ملیار دۆلار، لەکاتێکدا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 750 ملیار دۆلاری بۆ بودجەی ئەمساڵی وەزارەتەکە تەرخانکردبوو.

پێشبینیدەکرێت، لیژنەی کاروباری هێزە چەکدارەکان لەهەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران‌و ئەنجوومەنی پیران گفتوگۆ لەبارەی بودجەکەوە بکەن، بەشێوەیەک بەپێی ییاسا دەبێت پێش کۆتاییهاتنی مانگی سێپتەمبەری داهاتوو پەسەندکرابێت.

بودجەی ساڵی داهاتوو، زیاتر جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی مەترسیی‌و هەڕەشەکانی چین‌و ڕووسیاو کۆریای باکوورو ئێران کراوەتەوە، ئەوە جگە لەپەرەپێدانی توانا سەربازییەکان‌و بەرەنگاربوونەوەی پرۆسەکانی چەتەگەری ئەلیکترۆنی‌و هەڕەشە سیبریانییەکان.