خالە لاوازەكانی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بەرشەلۆنە

وەرزش

10/04/2021‌ 522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمشەو یاری نێوان ڕیاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە لەیاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ (خاكی ڕیاڵ مەدرید) لەهەفتەی 30 خولی ئیسپانی بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەسێ خاڵی لاوازی ڕیاڵ مەدرید كردووە، كە بەرشەلۆنە دەتوانێت بیقۆزێتەوەو جیاوازای خاڵەكانیان بگەیەنێت بە 5 خاڵ.

یەكەم: بەرگریكارەكان ئەزمونیان نییە، بەهۆی پێكانی سێرجیۆ ڕامۆس و ڤاران و كارفاخال، زێدان یاری بە ناچۆ و میلیتاو و ڤاسكێز دەكات، كە ئەزمونێكی زۆریان لەهێڵی بەرگری نییە.

دووەم: ڕیاڵ مەدرید بەهەمان پێكهاتەی لیڤەرپول یاری دەكات: لەم وەرزەا زێدان تا ڕادەیەك پێكهاتەیەكی جێگیری بۆ یانەكە داناوە و گۆڕانكاری تێدا ناكات، ئەمە وادەكات بەرشەلۆنە بە ئاسانی خوێندنەوەی بۆ بكات.

سێیەم: بەهۆی لیڤەرپولەوە، ڕیاڵ مەدرید ماندووە، یاری پێشوو، لە قۆناغی شانزەی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوەه‌ یانە ئیسپانییەكە توانیتی بە ئەناجامی 3-1 سەركەوتن بەدەستبهێنێت.

ڕەنج ڕەسوڵ