بەرشەلۆنە لە ناوبژیوانى یاری کلاسیکۆ نیگەرانە

وەرزش

11/04/2021‌ 410 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شەوی ڕابردوو، یاری كلاسیكۆ بەڕێوەچوو، یارییەكە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید كۆتایی پێهات.

لە دیمەنێكدا كە لەلایەن سێرجیۆ مێندی بەرگریكاری ڕیاڵ مەدرید و براتوایتی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە ڕوویدا، یایزانانی بەرشەلۆنە داوای لێدانی سزایان كرد.

سێرجیۆ ڕۆبێرتۆی یاریزانی بەرشەلۆنە توڕەبوو رایگەیاند، "من لەوە توڕەبووم كە بۆچی ناوبژیوان نەگەڕایەوە بۆ ڤار، تەنانەت گومانی لێدانی سزایشی لەلا دروست نەبوو".

هاوکات ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەشکرد، تەكنەلۆژیای ڤار تەنها لە دژی بەرشەلۆنە بەكاردەهێنرێت، ئەگینا هەرگیز بۆ بەرشەلۆنە بەكارنەهاتووە.

ڕەنج ڕەسوڵ