شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ناوخۆ پله‌ى ده‌یان كارمه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ به‌رزده‌كاته‌وه كه به‌بڕیارێك له‌كابینه‌ى ڕابردوى حكومه‌تى هه‌رێم پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان ڕاگیرابوو، به‌وپێیه‌ش موچه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هێزه‌كانى پۆلیس زیاد ده‌كات، شارپرێس-یش زانیارى ورد له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گشتاندنێكى ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى كردوه‌و تێیدا هاتوه، "گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه ناوى ئه‌و كارمه‌ندانه‌یان بۆ به‌رزبكه‌نه‌وه كه له‌پله‌ى (پۆلیسى چوار ـ ڕه‌ئیس عوره‌فا)ن‌و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى سه‌ره‌تایین له‌گه‌ڵ دیاریكردنى ماوه‌ى خزمه‌ت‌و دواین پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان.
شارپرێس چه‌ندجارێك به‌دواداچونى بۆ ئه‌م پرسه‌كردوه، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه داواى زانیارى دۆسیه‌ى كه‌سیان كردوه دواى ئه‌وه‌ى ناوه‌كانیان ده‌چێته وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و دواى چه‌ند ڕۆژێك مه‌شق‌و ڕاهێنان، پله‌كانیان به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ ڕێپێدراوى هه‌شت (مفه‌وه‌زى هه‌شت)و دواتر ده‌توانن له‌پله به‌رزكردنه‌وه به‌رده‌وامبن تا ده‌گه‌نه ڕێپێدراوى یه‌ك (مفه‌وه‌زى یه‌ك)و به‌مه‌ش موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان به‌جیاوازیه‌كى زۆر زیاد ده‌كات.
له‌ئێستادا له‌دواى ڕه‌زامه‌ندى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ چاوه‌ڕوانن حكومه‌تى هه‌رێم پڕۆژه‌ى خانه‌نشینى كه ئاماده‌یكردوه په‌سه‌ندى بكات‌و ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى بكات.
ئ.ق