شارپرێس:
پێنج ڕێكخراوى بوارى ئه‌نفال په‌یامێك ئاراسته‌ى حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن‌و داوایان لێده‌كه‌ن ئه‌ستۆپاكى خۆیان له‌بونى تۆمه‌تبارانى ئه‌نفال له‌ڕیزه‌كانیان ڕابگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ك داواش له‌حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى ناویان له‌دادگاى باڵاى تاوانه‌كان هاتوه، بدرێنه دادگا‌و لیستى تۆمه‌تبارانى جینۆسایدیش بده‌نه پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى (ئه‌نته‌رپول).
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، هه‌ریه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كانى (ڕێكخراوى چیرۆكه‌كانى ئه‌نفال، ڕێكخراوى كوردستان بێ جینۆساید، تۆڕى ڕێكخراوى هاوپه‌یمانى كوردستانى بۆ دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى، تۆڕى ئایكارو ڕێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كیمیایی) ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بۆ ڕاى گشتى خوێنده‌وه‌و چه‌ند په‌یامێكیان ئاراسته‌ى حكومه‌ت‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم كرد.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه، "پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى ناویان له‌دادگاى باڵاى تاوانه‌كان هاتوه، بیانداته دادگا‌و لیستى تۆمه‌تبارانى جینۆسایدى گه‌لى كوردیش ڕاده‌ستى پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى (ئه‌نته‌رپول) بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵاتوه‌كان ده‌ستگیربكرێن‌و ڕاپێچى به‌رده‌م دادگا بكرێن".
ئه‌و پێنج ڕێكخراوه داواى پێداچونه‌وه‌ى ورد ده‌كه‌ن بۆ دۆسیه‌ى دادگاى تاوانى ئه‌نفال، له‌و ڕوه‌شه‌وه ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، "پَێویسته تاوانبارانى ئه‌نفال له‌داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك تاوانبار سه‌یربكرێن، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داد‌و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى‌و داواكارى گشتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ڵێن:"پێویسته له‌سه‌ر پارته سیاسییه‌كان ئه‌ستۆپاكى خۆیان له‌بونى تۆمه‌تبارانى ئه‌نفال له‌ڕیزه‌كانیان ڕابگه‌یه‌نن‌و بۆ ڕاى گشتى ئاشكرابكه‌ن".