شارپرێس:
ئه‌مرۆ بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له به‌رزبونه‌وه‌ى زیاترى به‌هاى دۆلارى ئه‌مریكى به‌رانبه‌ر دینارى عێراقى دۆلارى زیاترى خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌مرۆ بڵاویكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستى جێگیربونى به‌هاى دینارى عێراقى و ڕێگریكردن له به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دراوه بیانیه‌كان به‌تایبه‌ت دۆلارى ئه‌مریكى به‌رانبه‌ر دینارى عێراقى بڕیاریانداوه هه‌فتانه دۆلارى زیاتر بخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه ئه‌مرۆ بانكى ناوه‌ندى عێراقى زیاتر له 199 ملیۆن دۆلارى خستۆته بازاڕه‌كانه‌وه دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ به خستنه بازاڕى 187ملیۆن دۆلار به‌هایى دینارى عێراقى دابه‌زینى به‌خۆوه بینى.
ڕۆژى 13/4/2021 به‌هاى دینار دابه‌زینێكى به‌رچاوى تۆماركرد‌و نرخى 100دۆلارى ئه‌مریكى به 149هه‌زارو 500 دینار له بازاڕه‌كان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراو ئه‌مه‌ش 3500 دینار له‌سه‌رو ئه‌و نرخه‌بوو كه بانكى ناوه‌ندى پێشتر د‌یاریكردبوو.
ئ.ق