شارپرێس:
له زانكۆى سۆران مامۆستایه‌كى زانكۆكه كه له‌هه‌مان كات خوێندكارى دكتۆرابوه‌و كۆرسى دكتۆراكه‌ى ته‌واوكردوه به‌ڵام له كۆتايى مانگى ڕابردوو به نه‌خۆشى كۆچى دوایی ده‌كات و سه‌رۆكى زانكۆكه دكتۆراى فه‌خرى پێشكه‌شى ئه‌و مامۆستایه‌كردو بڕوانامه‌كه درایه كچه‌كه‌ى.
د.موسلیح مسته‌فا سه‌رۆكى زانكۆى سۆران له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بوك بڵاویكرده‌وه، له ڕێكه‌وتى 29/3/2021 مامۆستاى زانكۆى سۆران و خوێندكارى دكتۆرا مامۆستا(تاڵیب عه‌بدولسه‌مه‌د) به‌نه‌خۆشى كۆچى دوایی كردوه‌و ناوبراو كۆرسى دكتۆراكه‌ى به‌سه‌ركه‌وتویی ته‌واوكردوه‌و سه‌رقاڵى پرۆپۆزه‌ڵى دكتۆراكه‌ی بوه، به‌سه‌رنجدان له‌و قۆناغانه‌ى خوێندنى دكتۆراكه‌ى كه ته‌واویكردوه دكتۆراى فه‌خریان به‌خشیوه‌ته مامۆستاى كۆچكردوو.
سه‌رۆكى زانكۆى سۆران ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو،له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ له رۆژى 12/4/2021 بڕیاریانداوه به به‌خشینى دكتۆراى فه‌خرى به مامۆستاى كۆچكردوو دواتر به ئاماده‌بونى ماڵباته‌كه‌ى بڕوانامه‌كه به‌خشرایه كچه‌كه‌ى.
ئ.ق