نۆكیا مۆبایلێك بەپاتری بەهێزو نرخی هەرزان ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

15/04/2021‌ 427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای نۆكیای وەبەرهێنی ئامێرە هۆشمەندەكان، لەمدواییانەدا زنجیرەیەك مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند لەنێویاندا مۆبایلێك هەیە كە پاترییەكی گەورەی لەسەرەو نرخەكەی 140 یۆرۆ تێناپەڕێنێت.

مۆبایلی G10 خاوەنی شاشەیەكی IPS LCDی قەبارە 6.52 ئینجە، توانای نوێبوونەوەی 90 هێرتزی هەیەو وردیی پیشاندانی شاشەكە (1600/720) پێكسڵە.

چارەسەركەری MediaTek Helio G25 بەتەكنەلۆژیای 12 نانۆمەتر لەسەر مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 4 گێگابایتەو بیرگەی ناوەكی 32 گێگابایتە.

توانستی پاتری مۆبایلەكە 5050 میلی ئەمپێرە كە بۆ بەكارهێنانی ئاسایی دەتوانێت بەشی 3 ڕۆژ بكات، توانای خێرا بارگاویكردنەوەی مۆبایلەكە 10 واتە.

پاش دابڕان بۆ ماوەیەكی لەبەرهەمهێنانی مۆبایل، كۆمپانیای نۆكیا ماوەیەك دەبێت گەڕاوەتەوە و بووە بەیەكێك لەو كۆمپانیایانەی كە مۆبایلی هۆشمەندی ئاست نزم‌و مامناوەندو بەرز بەرهەمدەهێنێت.

ڕەنج ڕەسوڵ