تەندروستی سلێمانی: 21 توشبوی كۆرۆنا لە ژووری چاودێری چڕدایە

کوردستان

15/04/2021‌ 502 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، 13 توشبوی نوێی كۆرۆنا داخلی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا كراون و 21 توشبویش لە ژووری چاودێری چڕ دایە.

 لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی دۆخی كۆرۆنای لە سنوری پارێزگای سلێمانی  بڵاویكردەوە، كە 101 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنادان و 13 توشبوی نوێ داخلكراون و 22 توشبویش چاكبونەتەوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، 21 توشبو لە ژووری چاودرێی چڕدان و  13 توشبویش لە ژێر ئامێری cpap دایە و سێ توشبویش گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی كوردستان 810 تووشبووی نوێ تۆماركراوە و 415 توشبو چاکبوونەتەوە و 16 توشبویش گیانیان لەدەستداوە.