شارپرێس:
وێبگەڕی گۆگڵ كرۆم خزمەتگوزارییەكی نوێی بۆ ئەپڵیكەیشنەكەی داهێناوە بەناوی price tracker كە لە ڕێگایەوە بەكارهێنەر ئاگای لەبەرزو نزمی نرخی نرخی كەلوپەلە پێویستییەكانی چواردەوری دەبێت.
ئەم خزمەتگوزارییە بۆ كۆتا ڤێرژنی ئەپڵیكەیشنەكە هاتووە، تەنها لەسەر مۆبایلی هۆشمەندو وەگەڕخەری ئەندرۆید كاردەكاتو پێویستە بەكارهێنەر ئەپڵیكەیشنەكە نوێبكاتەوە.
بەكارهێنەر دەتوانێت لەڕێگەی ڕێكخستنەكانی ئەپڵیكەیشنەكەوە، بچێتەسەر بەشی price trackerو چالاكی بكاتو بۆ ئەوەی هەمیشە لەنرخەكان ئاگاداربێت دەبێت بژاردەی Enabled Price notifications" چالاك بكات.
لایەنێكی نەرێنی ئەم خزمەتگوزارییە ئەوەیە، ئەگەر بەكارهێنەر لەسەر وێبگەڕەكە نەبێت هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی بۆ نایات، واتا پێویستە هەمیشە گۆگڵ كرۆمی كردبێتەوە، بەڵام پێشبینیدەكرێت گۆگڵ بەنزیكترین كات ئەو گرفتە چارەسەربكات.
ڕەنج ڕەسوڵ