شارپرێس:
بۆنی ناخۆشی دەم گرفتێکی گەورەیەو بێزارییەکی زۆر لای کەسی تووشبوو لای کەسانی بەرامبەریش دروستدەکات، بەشێوەیەک هەندێک کەس بۆ رزگاربوون لەو حاڵەتە پەنا بۆ جوینی بنێشت و بەکارهێنانی سپرای بۆنخۆشکردنی دەم دەبات، بەڵام پسپۆڕانی تەندروستیی دەڵێن:"دەکرێت لەڕێگای زانینی هۆکاری گرفتەکە هەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت".
گرنگترین هۆکارەکانی بۆنی ناخۆشی دەم
خواردنی ئەو خواردەمەنیانەی بۆنێکی بەهێزیان هەیە، وەک سیرو پیاز، ئەو بۆنەش ناڕوات تاوەکو خواردنەکە لەناو جەستەدا هەرس نەبێت.
پاکنەکردنەوەی ددانەکان یەکێکە لەهۆکارە بەهێزەکانی بوونی بۆنی ناخۆش لەناو دەمدا.
جگەرەکێشان گرفتی بۆنی ناخۆشی ناودەم قورستردەکات، بەوپێیەی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی لیکو وشککردنەوەی ناودەم.
لەکاتی وشکبوونی دەم، بەهۆی کەمی ئاوو لیکەوە خانە مردووەکانی ناودەم تەڕنابنو دەبێتە هۆی درووستبوونی بۆنی ناخۆش.
بەدهەرسیو ڕشانەوەو گیرانی ریخۆڵەکان لەو هۆکارانەن کە بۆنی ناخۆش لەناو دەمدا درووستدەکەن.
چۆن خۆمان لەبۆنی ناخۆشی دەم رزگاربکەین؟
گرنگیدان بەتەندروستیی دەمو ددان لەڕێگای ڕۆژانە دووجار شووشتنی ددانەکان بەفڵچەو هەویری ددانو بەکارهێنانی خێتی ددان پاککردنەوە.
غەرغەرەکردن بەئاوی سوێرو گەرم، ئەویش بەتێکردنی نیو کەوچکی بچووکی خوێ لەناو کوپێک ئاوی شلەتێنو لێگەڕانی تاوەکو دەتوێتەوە.
ڕۆژانە خواردنەوەی دوو کوپ چای سەوز، لەبەرئەوەی تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنو دژە بەکتریای هەیەو ڕێگری لەدرووستبوونی بۆنی ناخۆش دەکات.
جوینی مێخەک، یەکێکە لەکۆنترین ڕێگاکانی کوشتنی بەکتریاکانو نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم.
خواردنی گیای نوێی وەک نەعناو ڕێحانەو مەعدەنووس، لەبەرئەوەی بەهۆی بوونی ماددەی کڵۆرۆفیل تێیاندا دەبنە هۆی نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم.
خواردنەوەی شەربەتی لیمۆ لەدوای ژەمە سەرەکییەکان، لەبەرئەوەی یارمەتیدەر دەبێت لەلابردنی پاشماوەی خواردنەکان لەناو دەمو خێراکردنی پرۆسەی هەرسکردن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی