مەترسییەکانی خواردنی گوڵەبەڕۆژە

تەندروستی

29/04/2021‌ 1076 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆران دەڵێن، ڕەنگە خواردنی گوڵەبەڕۆژە سەربکێشێت بۆ تووشبوون بەچەندین نەخۆشیی مەترسیدار، بۆ نموونە بەوپێیەی ئەو بەرهەمە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە، بۆیە خواردنی ڕەنگە ببێتە هۆی زیاتر قورسکردنی نەخۆشییەکانی گەدە.

تاتیانا پۆرۆشۆڤا پزیشکی پسپۆڕی کوێرەگڵاندەکان لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "زڤیزدا"ی ڕوسی دەڵێت، "دەنکە گوڵەبەڕۆژە بڕێکی زۆر چەوری تێدایە، واتە لەهەر 100 گرام گوڵەبەڕۆژە 50 گرامی چەورییە، بۆیە ئەگەر تۆ یەکێک بیت لەوانەی نەخۆشییەکانی وەک برینی گەدەو هەوکردنی گەدەت هەیەو بەشێوەیەکی بەردەوامیش ئەو بەرهەمە دەخۆیت، ئەوە مەترسیی هەیە نەخۆشییەکەت لێقورس بکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڵەبەڕۆژە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە کە لەشێوەی قاڵبی شۆکۆلاتەدایەو ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە"، بەڵام ئه‌وه‌ى ڕەتکردۆتەوە کە گوڵەبەڕۆژە ببێتە هۆی هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە.

ئەو پزیشکە ڕێنماییداوە بەوەی دەنکە گوڵەبەڕۆژە بێ برژاندن‌و سورکردنەوە بخورێت، لەبەرئەوەی دەنکە گوڵەبەڕۆژەکان وردە مادەی شێرپەنجه‌ییان لەسەر کەڵەکە دەبێت، جگەلەوەی پێویستە بەکەمی بخورێت، هەرچەندە ئەم بەرهەمە خۆراکییە بڕێکی زۆر لەڕیشاڵ‌و ڤیتامینەکانی گرووپی "بی، ئەی، ئی"و مەگنیسیۆمی تێدایە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی