یاریزانێكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی دەدرێتە دادگا

وەرزش

29/04/2021‌ 449 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستۆڤ مێتزێڵدەری ئەڵمانی و بەرگریكاری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە یاریزانی تۆپی پێەوە دەگۆڕێت بۆ كەسێك كە دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر منداڵان.

دادگایی مێتزێڵدەری ئەڵمانی لە دادگای دۆسڵدۆرف بەڕێوەچوو، مێتزێڵدەر بە تۆمەتی دەستدرێژی سەر منداڵان و تۆماركردنی وێنە و ڤیدیۆیان دراوەتە دادگا.

دادوەری گشتی باسی لەوە كردووە، مێتزێڵدەر لە مانگی ئابی ساڵی 2019 وێنەی بۆ كەسێك ناردووە، لەوێنەكەدا دەستدرێژی كردووەتە سەر كچێك كە تەمەنی نەگەیشتووەتە دە ساڵ.

پارێزەرەكەی مێتزێڵدەر ووتی: تەنها وێنەیەك لە مۆبایلەكەی نابێتە بەڵگە لەسەر تاوانباری مێتزێڵدەر، ئێمە تانە لە بڕیاری دادگا دەدەین.

مێتزێڵدەر تەمەنی 40 ساڵە، ڕۆڵێكی گرنگی لە سەركەوتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەبوو بۆ ڕیزبەندی دووەم لە مۆندیالی 2002، پاش خانەنشینبوونی ماوەیەك وەكو شیكەرەوەی وەرزشی لە تۆڕی ERD كاری كردووە.

ڕەنج ڕەسوڵ