شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كات وه‌ك چۆن هه‌رێم هه‌نگاوى ناوه بۆ جێبه‌جێكردنى بودجه‌و نوێنه‌رێك له چاودێرى دارایی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى وردبینیكردنى داهاته‌كان دیاریكراوه داوا له عێراق ده‌كات هه‌مان هه‌نگاو بنێت.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى له‌و باره‌یه‌وه:
"ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٧ نیسانی ٢٠٢١، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر.
لەم چوارچێوەیەدا، دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داهاتەکان و دەستنیشان کردنی نوێنەر، نووسراوێکی ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشان کردووە و داوا لە دیوانی چاودێری عێراقی فیدڕاڵ دەکات هەمان ئەو ڕێکارانە بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ناوبراو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى حومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدایه زیاتر له مانگێكه پرۆژه بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند كراوه‌و تا ئێستا ئه‌و بڕگانه‌ى په‌یوه‌سته به‌هه‌رێم جێبه‌جێنه‌كراوه، فه‌رمانبه‌ران چاویان له جێبه‌جێكردنى بودجه‌ى عێراقه بۆئه‌وه‌ى لێبڕینى موچه‌كانیان نه‌مێنێت.
ئ.ق