وەزیرى تەندروستى عێراق دەستى لەکارکێشایەوە

کوردستان

04/05/2021‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری تەندروستی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی مستەفا کازمى کرد و دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەندی کرد.
نوسینگەى سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ سێ شەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی کابینەکەی پەسەند کرد.

ئاماژەى بەوەشکردوە کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هێناوە بە هەڵپەساردنى کارکردنى وەزیرى تەندروستى و بەڕێوەبەرى تەندروستى بەغدا.

هەروەها  سزای لەسەرکارلادانی بۆ هەریەکە لە بەڕێوەبەر و جێگری کارگێڕیی نەخۆشخانەی (ئیبنوخەتیب) و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەرکرد.  

دوای ئەوەی لیژنەی تایبەت بە لێکۆلێنەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی نەخۆشخانەی (ئیبنوخەتیب)، راپۆرتی خۆیان پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کرد، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد. 

س.هـ