شارپرێس:
ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى رێكخراوى هزرى یاسایی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر راستبێت پێداچونه‌وه به بڕیارى دادگا له كه‌یسى زیندانیكراوه‌كانى بادینان سێ به‌دوو بوه له‌ێوان دادوه‌ران ئه‌وا زۆر له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و دۆزه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت.
سه‌ردار هه‌ركى له بابه‌تێك له تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یس بووك نوسیویه‌تى، هەواڵی پێشتراستكردنەوەی بریاری دادگای تاوانەكانی هەولێر لە لایەن دادگای پێداچونەوەی كوردستان بە زورینەی 3 لە كوی 5 پێنج ئەندامی ئەم دەستەیە لە كەیسی چالاكوانانی بادینان ئەگەر راست بێت بە پاشەكشەیەكی گەورە لە رێرەوی دیمكراسیەت و بەهاكانی لە كوردستان دادەنرێت ، زۆر بە نەگیتیف لەسەر هەرێمی كوردستان ودوزەكەی دەشكێتەوە بە تایبەتی كە زۆربەی كونسلیات وڵاتانی جیهانی ئازاد و رێكخراوە نێودەولەتیەكانی تایبەتمەند بە بواری مافی مروڤ بایەخەیكی زۆر بەو دۆسیە دەدەن و چاودێری وردی دەكەن .
ئه‌و یاسا ناسه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو،پێویسته دادوەران هەول بدەن بێ لایەنەی خۆیان بپارێزن , و دور لە هەر جۆرە ئینتمایەك بڕیاری سەربەخو و بێلایەنانە بدەن , بەتایبەتی ئەو سێ دادوەرە چونكە پیش هەمو شتەكە بیر‌و باوەر و ئینتمای خویان لەكەدار دەكەن لەم كاتە هەستیارە، بریاریدان بە پێچەوانە بە پەڵەكی رەش لەنێو چاوانی دادگاكانی كوردستان دادەنرێت و روژێكی رەش لە مێژوی دادپەروەری مروڤایەتی لەهەرێمی كوردستان تومار دەكرێت .
وته‌كانى ئه‌ندامه‌كه‌ى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه كه ئازادیخوازان له‌هه‌رێم به‌هیوابوون دادگاى باڵاى پێداچونه‌وه به‌بریارى سزادانى چالاكوانه‌كانى بادیناندا بچێته‌وه‌و ئه‌و چالاكوانانه ئازاد بكات، به‌ڵام ئه‌مرۆ بڕیاره‌كه‌ى دادگا حوكمى كۆتایی وه‌رگرت و سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئ.ق