شارپرێس:
به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى ده‌نگه‌كانى له سنورى ده‌شتى نه‌ینه‌واو ناوچه‌كانى نێوان دهۆك و مۆسڵ له‌لایه‌ك و پارێزگاى هه‌ولێر له‌لایه‌كى تر، ڕێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك عه‌شیره‌تى ئه‌و ناوچه‌یه كردوه و ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌نگه‌كانى زیاد بكات.
به‌پێى زانیاریه‌كانى شارپرێس: یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له كۆتاییه‌كانى ساڵى 2020 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كوردیه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا رێكه‌وتنى كردوه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كانیدیان پێده‌دات و له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌وانیش پشتیوانى حزبه‌كه‌ى بكه‌ن.
هه‌ربه‌پێى زانیاریه‌كان، یه‌كێتى و جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى سه‌رۆك عه‌شیره‌تى هه‌ركى ڕێكه‌وتون كه كورێكى ئاغاى هه‌ركیه‌كان به‌ناوى هه‌ركى جه‌وهه‌ر كه كورى سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كه‌یه كاندیدبكه‌ن پۆپه‌رله‌مانى عێراق و له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ركیه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌واو نێوان موسڵ و دهۆك ده‌نگ به‌و كاندیده‌ى یه‌كێتى بده‌ن.
هه‌ربه‌پێى زانیاریه‌كانى شارپرێس: یه‌كێتى هه‌وڵیداوه به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تى برادۆست له‌هه‌ولێر و به‌شێك له عه‌شیره‌ته‌كانى تر ده‌نگه‌كانى زیادبكات و له‌كه‌سى یه‌كه‌مى ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردن كاندید كردوه.
تائێستا له‌هه‌ندێك ناوچه‌ى كوردستان عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه كاریگه‌ریان ماوه‌و تاكه‌كانى سه‌ر به‌هه‌ر هۆزو عه‌شیره‌تێك پابه‌ندى گه‌وره(ئاغا) ى عه‌شیره‌ته‌كه‌ن له‌ده‌نگدان داوایان لێبكرێت ده‌نگ به‌هه‌ر لایه‌ك بده‌ن پێكه‌وه ده‌نگ ده‌ده‌نه ئه‌و لایه‌نه سیاسیه.
ئ.ق