شارپرێس:
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتیی کۆبونەوەیەکی فراوانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوتو کانزاکانی وەزارەتی کرد بەمەبەستی دابینکردنی بەنزین، لهڕاگهیهنراوێكدا جهختكراوهتهوه، پێداچونەوە بەنرخەکانو چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی سوتەمەنی كراو تێیدا چهند بڕیارو ڕێکارێكى پێویست بڕیاریان لهبارهوه درا.
لهو ڕاگهیهنراوهدا هاتوه، وەزارەت خەریکی ئەنجامدانی سەرجەم هەوڵەکانە بۆ زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەنەوتی خاو لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە؛ لەئێستادا تەنها ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت دەنێردرێت کە دەکاتە (39.46٪)ی پشکی ڕاستەقینەی هەرێم، لەکاتێکدا شایستەی ڕاستەقینەی هەرێم بهگوێرهى ڕێژەی (12.67٪) دەبێت بگاتە ڕۆژانە 126 هەزارو 700 بەرمیل نەوتی خاو.
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهدا ئاماژه بهبڕیارێك كراوهو دهڵێت، "بڕیاردرا بەزیادکردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکومی (بەنرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک) بەهاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانو ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، چاودێریکردنی ڕۆژانەی بەنزینی بازرگانی بۆ جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەنو سوپەر) لەڕوی جۆرییو گونجانی نرخەکانیان لەگەڵ بارودۆخی ڕۆژانەی بازاڕەکانی هەرێمدا".
٤ئهوهش هاتوه، "زیادکردنی کارو چالاکییەکانی لیژنەکانی چاودێرییو بەدواداچونی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی نەوتو کانزاکانی پارێزگاکانو ئیدارە سەربەخۆکان، بەمەبەستی پاراستنی کوالێتی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لەبەنزینخانەکاندا، لهگهڵ ئهوهشدا، پێشکەشکردنی سەرجەم ئاسانکارییە پێویستەکان بۆ هاوردەکردنی بەنزینو مادە کیمیاییەکان، بهگوێرهى مەرجو ڕێنماییە فەرمییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان".
