شارپرێس:
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌ره‌ى
مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى عێراق ڕه‌تیكرده‌وه هیچ هێرشێكیان كردبێته‌سه‌ر سعودیه، عه‌لى
زهیدیى سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كان فەرمانیکردوە
دەست بەلێکۆڵینەوە لەبەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگریی سعودییە بكرێت سەبارەت بەئامانجگرتنی
وڵاتەكەیان بەدرۆن لەناو خاکی عێراقەوە.
سەباح نو‌عمان وتەبێژی
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "عەلی زەیدیی سەرۆک
وەزیرانی عێراق‌و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی بەسەرجەم لایەنە ئەمنییە
پەیوەندارەکان كردوە لێكۆڵینەوە لەبەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگریی سعودییە بكەن كە
ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، لەناوخاكی عێراقەوە بەدرۆن هێرشیانكراوەتەسەر".
وتیشى، "حکومەتی
عێراق جەخت لەسەر پابەندبونی دەستوریی‌و نەگۆڕی خۆی بەپرەنسیپەکانی دراوسێیەتی باش
دەکاتەوەو بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنادات بەبەکارهێنانی خاکەكەی وەک ڕێڕەو یان سەکۆیەک بۆ
هەر دەستدرێژییەک کە وڵاتانی دراوسێ‌و دۆستى بەئامانجبگرێت".
ئه‌وه‌شى ڕاگەیاند،
"ئێستا سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكان بەدوای بەڵگەو زانیارییەکاندا دەگەڕێینو
ڕێکاری یاسایی دژی هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە لەکردەوەكەدا تێوەگلابێت".
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی
هێزە چەکدارەکان لەكۆتاییدا ئەوەشیخستوهتهڕوو، "حکومەتی عێراق پەیوەندییەكی
برایانەی بەهێزو قووڵی لەگەڵ سعودییە هەیەو ئەو پەیوەندییەش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی
هاوبەش‌و پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی باش دامەزراون".
دوێنێ دوشەممە وەزارەتی
بەرگریی سعودییە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "چەند درۆنێك لەناوخاكی عێراقەوە
ئاراستەی وڵاتەكەمان كراوەو هەوڵدراوە دامەزراوە نەوتییەکان بەئامانجبگرن، ئەم هەوڵە
تیرۆریستییەش لەلایەن گروپهكانى سەر بەئێران ئەنجامدراوە، ئێمه‌ش بەمافی خۆمانى دەزانن
بەرگریی لەخۆمان بكەین‌و هەروەها مافی وەڵامدانەوەشمان لەکاتو شوێنی گونجاو‌دا ده‌بێت".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌شدا
به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى عێراق هاتهدهنگو سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌و
هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یكرد، "ئهگهربێتو سعودیه هه‌ر گه‌مژه‌ییه‌ك به‌رامبه‌ر
عێراق بنوێنێت، په‌نجه‌ى په‌شیمانییان پێدهگهزین".
