وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی قەیرانی بەنزین و دواكەوتنی موچە ڕونكردنەوە دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 198 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
 وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان  دەڵێت، لە سەرەتای سەرهەڵدانی كێشەی بەنزینەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵ بووە و هەر ئەمڕۆش جارێكی دیكە جەختی لە چارەسەركردنی خێرای كێشەكە كردووەتەوە. 

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە میدیای نزیك لە پارتی وت، ئەمە یەكەمجار نییە هەرێمی كوردستان ڕوبەڕوی قەیران دەبێتەوە، بەڵام حكومەت وەك هەمیشە پاڵپشت و هاوكاری هاوڵاتییان دەبێت.

هەروەها پێشەوا هەورامانی دەڵێت، زەمینەیەكی باش بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتەكەی عەلی زەیدی هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی هەن، كە یەكێك لەوانە گرفتی سوتەمەنییە.

لەبارەی پرسی موچەوە هەورامانی ڕونیكردەوە "لیستی موچە و تەرازوی پێداچونەوە بۆ بەغدا نێردراوە، حكومەتی عێراقیش بە ئێمەی ڕاگەیاندووە كە هۆكاری درەنگ ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ كەمیی سیولە دەگەڕێتەوە."