شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەڕەشەی ئەوەی كرد كە ئەگەر دانوستانە بەردەوامەكان بە نێوەندگیری چەند وڵاتێك، شكست بهێنن، دەگەڕێنەوە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەهێزەكان دژی ئێران.
بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەكسیۆس و كەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، ترەمپ كاتی زۆر بە دانوستانەكان نادات. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر شكستیان هێنا، "دەگەڕێنەوە بۆ كردەوەی سەربازیی بەهێز دژی ئێران.
ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی لە ئێستادا سەرقاڵی "دانوستانێكی زۆر قووڵە لەگەڵ ئێران".
ترەمپ بڕوای خۆی دووپات كردەوە كە تاران دەیەوێت بگەنە ڕێككەوتن.