کەشتییەک لەگەروی هورمز تەقییەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لەگەروی هورمز کەشتییەک لەو ڕێڕەوە ئاوییە لایداوە کە ئێران دیاریکردوە، بەهۆیەوە بۆمبی ئاوی پێی تەقیوەتەوە.


ئاژانسی هەواڵی "فارس" بڵاویکردەوە،" دوای ئەوەی پێشتر دەسەڵاتدارانی ئێران کەشتییەکانیان ئاگادارکردەوە کە لەو رێڕەوییە ئاوییە لانەدەن کە لەگەروی هورمز دیاریانکردوە، ئەمڕۆ کەشتییەک گوێی بەو هۆشدارییانە نەداوە لەو ڕێڕەوە لایداوە، بەهۆیەوە بۆمبێکی ئاوی تەقیوەتەوە ".

ئەم روداوە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر بەرپرسانی ئێران و عوممان لەتاران گفتوگۆیان کرد لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەبردنی گەروی هورمز.