شارپرێس:
ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی
باڵای حکومەت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی بەنزین لەهەولێر بەڕێوەچوو، وتەبێژی
حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، کێشەی بەنزین کاتییە و چارەسەر دەکرێت و سەرۆک وەزیرانی کوردستان
لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی ئەم کێشەیە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی
ڕاگەیاندوە، ئەو کۆبونەوانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەییە، وەزیری سامانە سروشتییەکان
خۆی بەشدارە لە کۆبونەوەکە، لەگەڵ پارێزگار و ئەنجومەنی بەنزیخانەکان و ئەوانەی لە
بازاڕی سوتەمەنی کار دەکەن.
پێشەوا هەورامانی وتیشی،" کەمبونەوەی بەنزینی موحەسەن و سوپەر
دەگەڕێتەوە بۆ گرانبون و کەمبونەوەی ئەو ماددەیەی لە دروستکردنی ئەم دوو جۆری
بەنزینە دروست دەکرێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،
لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ داوا کرا دۆخی بەنزینی نۆرماڵ ئاسایی بکرێتەوە و حکومەت
پاڵپشتی لە بەنزینی سوپەر و موحەسەن بکات بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاسایی بێتەوە.