ئەمریكا و ئێران گوشارەكانیان بۆ سەر سەركردایەتی هەرێمی كوردستان زیاددەكەن

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمریكا گوشارەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان زیاددەكات بۆ چونە ناو بەرەی شەڕی دژی ئێران بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ.

بەگوێرەی كەناڵی ئەلمەیادینی لوبنانی نزیك لە ئێران، ئەمریكا ئاگاداری بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان داوە دەبێت بەشداری شەڕی دژی ئێران بكەن لەهەنگاوێكی پێچەوانەدا سیستمی حكومڕانی ئێستای هەرێم كۆتایی دێت.

لەبەرامبەر ئەم هەنگاوەدا ئێران هۆشداری بە سەركردایەتی هەرێم داوە لە هەر جوڵە و هێرشێك دژی ئێران كە دەرئەنجامی دەبێت، هەروەها دەبێت ئەنجامی پشتگیری پارتە رۆژهەڵاتییەكان لەپێش چاو بگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كەناڵەكە بڵاویكردووەتەوە، تاران هۆشداری ئەوەشی بە هەرێم داوە هەر هێرشێك لە هەرێمەوە وەڵامی راستەوخۆی ئێرانی بەدواوە دەبێت تەنانەت هێرشی زەمینیش.