شارپرێس:
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەک بەگوڕێکی کەم لەناوچەی گەرمیان تۆمارکراو شارەزایهكى کەشناسیش ڕونکردنەوە لەسەر دۆخی ناوچەکەو چالاکییە سروشتییەکانی ژێر زەوی دەداتو دهڵێت، "ئەگەری ڕودانی چەند لەرینەوەیەکی دیكهش هەیە".
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، "کاتژمێر 10:40 خولهكى بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.9 پلە بهپێوەری ڕێختەر، لەنێوان (باوەنورو کەلار) ڕویداوە کە چەقەکەی لەقوڵایی 19 کیلۆمەتر لەژێر زەویدا بوە".
ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی چەند ڕۆژێکە ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراقو ئێران چالاکییەکی سروشتیی لەمشێوەیەیان بەخۆوە بینیوە، ئەمەش بوەتە هۆی دروستبونی جۆرێک لەپەستانی زەوی لەناوچەکەدا.
دهشڵێت، "بەهۆی ئەمەشەوە، ئەگەری هەیە لەماوەی هەفتەیەک بۆ 10 ڕۆژی داهاتودا، چەند لەرینەوەو بومەلەرزەیەکی ئاسایی دیكه بەگوڕی (3 بۆ 5) پلەی ڕێختەر ڕوبدەن کە ئەمەش دۆخێکی زانستیی سروشتییە دوای بومەلەرزەکان".