ڕوداوێكی هاتوچۆ لە سوریا 65 قوربانی لێكەوتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 116 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەئەنجامی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای دێرەزور دیمەشق 65 كەس گیانیان لەدەستداو برینداربوون.
 

وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، پاسێكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پاسێكی سڤیل لەسەر ڕێگای دێرەزور دیمەشق بەیەكیان داداوە و بەهۆیەوە 35 كەس گیانیان لەدەستداوە و 30 كەسی دیكەش برینداربوون.

دەشڵێت، تیمەكانی فریاكەوتن و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و دەستیان بە گواستنەوەی بریندارەكان و تەرمەكان كردووە.