بزانه‌ ئێران له‌ئوردن چى به‌ئه‌مریكا كردوه‌.. له‌به‌ریتانیاوه‌ هه‌موشت ئاشكرابوو

جیهان

59 خولەک پێش ئێستا‌ 3534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامه‌ى (گاردیان)ى به‌ریتانى زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى موشه‌كه‌كانى ئێرانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، توانای وێرانکاریی‌و وردپێکی موشەکەکان زیادیانکردوە.


ڕۆژنامە بەریتانیه‌كه‌ نوسیویه‌تى، ئێران لەڕێگەی تێکەڵەیەک لەپێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان لەبەرنامەی موشەکییەکەیدا، بەبەکارهێنانی وێنەی مانگی دەستکردو گرتنەبەری تاکتیکی سەربازیی کە لەسودی لەئەزمونی ڕوسیا لەشەڕی ئۆکرانیا وەرگرتوە، توانای خۆی بۆ بەئامانجگرتنی بنکەو دامەزراوە گرنگەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا بەرزکردوه‌تەوە.

ڕۆژنامەکە لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، هێرشەکانی ئەمدواییەی ئێران زیادبونی وردپێکی‌و هێزی وێرانکەری نیشانداوە، لەهەمانکاتدا لاوازییە گریمانکراوەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا کە لەناوچەکەدا جێگیرکراون، ئاشکرادەکات.

ڕاپۆرتەکە لەسەر بنەمای ئەو هێرشە بوە کە بنکەی ئاسمانی موەفەق سەڵتی لەئوردن کردوه‌تە ئامانج کە بنکەیەکی پێشکەوتوی سیستەمی بەرگریی موشەکی THAADى ئەمریکی پارێزراوە، ئەم هێرشە بوە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی.

ئەوەش هاتوە، "وێنە مانگە دەستکردەکان کە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردوه‌تەوە، زیان بەچەند دامەزراوەیەکی بنکەکە کەوتوە، ئەمەش وایکردوە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لێکۆڵینەوە بکات کە بۆچی سیستەمی بەرگریی نەیتوانیوە ڕێگریی لەهێرشەکە بکات".