بەرەی مقاوه‌مه‌ى عێراق بۆ سعودیه‌: هه‌ر جۆره‌ گه‌مژه‌ییه‌ك به‌رامبه‌ر عێراق په‌نجه‌ى په‌شیمانیتان پێده‌گه‌زین

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2340 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرەی مقاوه‌مه‌ى ئیسلامی لەعێراق بەفەرمی سەرجەم تۆمەتەکانی سعودیەی ڕەتکردەوە کە تێیدا عێراق بەسەرچاوەی هێرشە موشەکی‌و درۆنییەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ڕیازو ناوچەی ڕۆژهەڵات تاوانباردەکات، ڕاشیگەیاندوه‌، "ئەمجۆرە پڕوپاگەندانە تەنها نیشانەی دوژمنکاریی بەردەوامی ئەو وڵاتەیە بەرامبەر بەگەلی عێراق".


بەرەی مقاوه‌مه‌ لەبەیاننامەیەکدا ڕونیکردەوە، "ئەم تۆمەتە بێبنەمایانەی سعودیە هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی شکستی سەربازیی خۆیان لەبەرامبەر لێدانە بەهێزەکانی یەمەن کە ژێرخانی ئابوریی ئەو وڵاتەیان هەژاندوە".

هاوکات هۆشدارییەکی توندو ڕونی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ڕیاز کردوه‌و ڕایگەیاندوه‌، "هەر جۆرە سەرکێشی‌و هەنگاوێکی گەمژانەی سعودیە دژ بەعێراق، بەوەڵامێکی ئێجگار توندو بەهێز وەڵامدەدرێتەوە کە وایان لێبکات لەپەشیمانیدا پەنجەی خۆیان بگەزن".

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا، بەرەی مقاوه‌مه‌ى ئیسلامی لەعێراق داوای لەبەرپرسانی سعودیە کردوه‌، لەجیاتی تۆمەتبارکردنی لایەنی جیاواز بۆ شاردنەوەی تاوان‌و شکستەکانیان، بەپەلە ئابڵۆقەو گەمارۆی سەر گەلی مەزڵومی یەمەن هەڵبگرن، چونکە لەئێستادا لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بەم هەنگاوەیە.