ترەمپ: بە یەك كاتژمێر دەتوانم پردەكانی ئێران لەناوببەم

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی سێشەممە دووپاتی كردەوە كە ئەمریكا گفتوگۆی باشی لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە و گەیشتن بە ڕێككەوتن باشترە لە لەناوبردنی ئەوەی لە وڵاتەكە ماوەتەوە، ئەگەر دانوستانەكان شكستیان هێنا، دەست بە چالاكییە سەربازییەكان دەکەنەوە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز، ترەمپ ڕونیكردەوە، "باشترە لەگەڵ ئێران ڕێككەوتن بكرێت نەك وڵاتەكە لەناوببەین، ئەگەر ئێران ڕێككەوتن لەگەڵ ئێمە نەكات، دەگەڕێمەوە و كارەكە تەواو دەكەم".

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی ئەمریكا بەرگری ئاسمانی ئێرانیان تێكشكاند و بڕێكی زۆر لە چەكەكانیان لەناوبرد، شوێنی جەبەل ئەلفاس لە ئێران كێشەیەكی گەورە نییە.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دەتوانم لە ماوەی كەمتر لە كاتژمێرێكدا زۆربەی پردەكانی ئێران تێكبشكێنم و زۆرێك لە كۆمارییەكان دەیانەوێت بەردەوام بم.

سەرۆكی ئەمریكا جەختی كرد: چیتر ناتوانرێت ڕێگە بە ئێران بدرێت ڕێككەوتننامەكان پێشێل بكات.