ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەكانی لە كەناری خۆرئاوا فراوان دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 68 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:


یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە فەرمانی بە هێزەكانی ئیسرائیل كردووە، كە ئۆپەراسیۆنەكانیان لە كەناری خۆرئاوا فراوانتر بكەن.

پێگەی هەواڵی ئیسرائیلی والا بڵاویكردەوە كە سوپا هێزی زیاتری بۆ كەناری خۆرئاوا ناردووە، بەمەش ژمارەی كەتیبەكانی جێگیركراو لەناوچەكە بۆ 26 كەتیبە بەرزبووەتەوە.

 هەڵسەنگاندنە ئەمنییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە دۆخەكە بەرەو خراپی دەچێت و ئەگەر پەرەسەندنەكە بەردەوام بێت، كۆنتڕۆڵكردنی قورس دەبێت.

پێگەكە لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمنییەوە بڵاویكردووەتەوە، ئیسرائیل بیر لە دواخستنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بەرفراوان دەكاتەوە تا دوای سەردانەكەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریكا.