شارپرێس:
ئەمڕۆ سێشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە كۆشكی سپی و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە، ئەمەش یەكەم دیداریان بوو لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لەگەڵ ئێران لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە.
لە دوایین كۆبوونەوەیاندا، كەمتر لە سێ هەفتە پێش دەستپێكردنی شەڕ، ناتانیاهۆ هەوڵیدا ترەمپ ڕازی بكات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئیسرائیلدا هێرش بكاتە سەر ئێران.
لەو كاتەوە پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو كەسە بە قۆناغەكانی لێك نزیكبوونەوە و دووركەوتنەوە تێپەڕبووە و ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەرپرسانی باڵای ئەمریكا ناڕەزایی خۆیان لە پێشبینییەكانی ناتانیاهۆ سەبارەت بە ڕێڕەو و دەرئەنجامی شەڕەكە دەربڕیوە.