هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەى باشماخەوە بۆ ماوەى ١٦ رۆژ درێژ دەکرێتەوە

کوردستان

05/05/2021‌ 711 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازە سنورییەکانەوە بۆماوەی ١٦ ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.


لە راگەیەنراوێکدا اسماعیل علی اغا بەڕێوەبەرى راگەیاندنى دەروازەى سنورى باشماخ رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازە سنوری یەکانەوە لەمڕۆ ڕێکەوتی (٥/ئایار/٢٠٢١ ی زاینی) بەرامبەر (١٥/اردیبهشت/١٤٠٠ ی هەتاوی )بۆماوەی ١٦ ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لە ڕێکەوتی ٢٥/شوببات/٢٠٢١ بەبڕیاری ئێران و لەپێناو ڕێگری کردن لەزیاتر بڵاوبونەوەو تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە ئەم بڕیارە دراوەو بەچەند قۆناغێک چەندجارێک ئەم بڕیارە نوێ کراوەتەوە و دواین نوێکردنەوەش لەمڕۆ چۆتە بواری جێ بەجێ کردن.

بڕیارەکە تا (٢٠٢١/٥/٢١ ) بەرامبەر بە (٣١/اردیبهشت/١٤٠٠ ) ڕێگە بەهاتووچۆی گەشتیاری نادرێت بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە بۆ هەرێمی کوردستان و تەنها ئەو کەسانەی هەڵگری ڤیزای نەخۆشین یاخود خوێندکارن لەیەکێک لەزانکۆکانی ئێران و خاوەن ئیقامە و ڤیزای بازرگانی و وەبەرهێنانن ڕێگەپێدراودەبن.