شارپرێس:
سەرمایەدارێکی دیار 13 کورسی کارەبایی دەبەخشێتە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت‌و به‌ڕێوه‌به‌رى نەخۆشخانەی جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدى منداڵانيش له‌سلێمانی داواى هاوكاریی زیاتر ده‌كات.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، د. پشده‌ر عه‌بدوڵڵا بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدى منداڵان له‌سلێمانى ئاشكرایكرد، "ئه‌مڕۆ ئه‌ركى 13 خێزان زۆر كه‌مده‌بێته‌وه ئه‌ویش به‌دابینكردنى 13 کورسى کارەبایی بۆ 13 منداڵى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "تێچوى ئه‌و 13 كورسیه كاره‌باییه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارى نیشتیمانى مه‌ریوانى حاجى جه‌ماله‌وه دابینكراوه، به‌ڕاستى ئێمه زۆر سوپاسى ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌م كورسیه كاره‌باییانه هاوكارێكى باشى هه‌م منداڵه‌كان‌و هه‌میش كه‌سوكاریان ده‌كات، چونكه به‌ڕاستى ئاسانكارییان بۆ ده‌كات له‌گواستنه‌وه‌و جوڵه‌كردنیان، هيوادارين سەرمایەدارانى دیکەش دەستى هاوکاریی بۆ منداڵانى خێزانە هەژارەکان درێژبکەن و هاوکارییان بکەن بەدابینکردنى ئەم پێداویستیانە".