شارپرێس:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە هەولێر دەکاتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن لە هەولێر دەکاتەوە کە ناوی مێد ستیل - MED STEELـە.
ئاماژە بەوەشدراوە، "تێچووی بنیاتنانی کارگەکە 100 ملیۆن دۆلارە و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 350 هەزار تۆن شیش و شێلمانی هەیە و نزیکەی هەزار کەس کاری تێدا دەکەن".
تایبەتمەندییەکانی کارگەکە
- کارگەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە توانای بەرهەمهێنانی 52 مێگاوات کارەبای هەیە
- کارگەی پاککردنەوەی دووکەڵی تاواندنەوەی ئاسن کە رۆڵی ریسایکلین دەبینێت و ماددەیەکی لێ دروستدەکات کە بۆ دروستکردنی ماددەی تەندروستی و ماکیاژ سوودی لێوەردەگیرێت.
- کارگەی پاڵاوتنی نەوت و کۆگاکردنی
- کارگەی پاککردنەوەی سکراب و تەقەمەنی کە دواتر وەکو ئاسن سوودیان لێ دەبینرێت