شارپرێس چارەنوسی نورەدین سۆفی ئاشکرا دەکات

کوردستان

18/05/2021‌ 2193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس


سەرچاوەیەكی باڵای هەپەگە هەواڵی تیرۆركردنی نورەدین سۆفی رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت نورەدین سۆفی سەلامەتە.

 

سەرچاوەیەکی باڵا لەڕاگەیاندنی هەپەگە بە شارپرێسی ڕاگەیاند نورەدین سۆفی سەلامەتە و ئەوەی لەبارەیەوە بڵاودەکرێتەوەڕاست چونکە فەرماندەی گشتی ئێمە پێی ڕاگەیاندووین هەر زانیاریەکتان بەدەست گەیشت بڵاویبکەنەوە با هەموو کەس بیزانێ چونکە ئەوە شەڕێکی مێژووییە.

 

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت وەک چۆن شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەت (دیارغەریب)مان ڕاگەیاند شەهیدبوونی هەڤاڵ(قاسم ئەنگین)مان ڕاگەیاند هیچ دەستکەوت و زیانێک ناشارینەوە و زۆر شەفاف و ڕاستگۆین.

 

دوێنێ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کە لە هەرێمى کوردستان فەرماندەی پەکەکە " نورەدین سۆفی" یان کوشتووە کە بەرپرسی گشتی پەکەکەیە لە سوریا.