وەزارەتى دارایی لەسەر لێبڕینى موچەى موچەخۆران روونکردنەوە دەدات

کوردستان

18/05/2021‌ 2919 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم لەبارەى لێبڕینى مووچەی موچەخۆرانەوە رایگەیاند، لێبڕینی مووچە لە پڕۆژەیاسایی بودجە دیاری نەكراوەوە و لەبەر ئەوەی مووچە بەیاسادیاریكراوە دەسەڵاتی ئەوان نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاری بكەن.
پەری نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجە لەوەزارەتی دارایی هەرێم لە روونکردنەوکەیدا رایگەیاندوە"دوای ئەوەی لەكەناڵێكی ڕاگەیاندن بەشداریمان كرد دەرباری پڕۆژەی یاسای بودجە لێكدانەوەی هەڵە بۆ بەشێك لەقسەكانمان كراوە بەتایبەت لەپرسی لێبڕینی مووچە وتەی ئێمە لەو كەناڵە بەم جۆرەبوە ” لێبڕینی مووچە لە پڕۆژەیاسایی بودجە دیاری نەكراوەوە و لەبەر ئەوەی مووچە بەیاسادیاریكراوە دەسەڵاتی ئێمە نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاری بكەین، بەڵكو ئەمە لەدەسەڵاتی لیژنەی باڵای ئابوری هەرێمە كە بەپێی ئەو داهاتەی هەیە بڕیاری كەمكردنەوە یان هەڵگرتنی مووچە دەدرێت".

ئاماژەى بەوەشکردوە کە ئەو لەهیچێك لەوتەكانیدا باسی لەلێبڕین یاخود ڕێژەیەكی دیاریكراو نەكردوە، بەتایبەت باس لەوە كراوە كە ئەوان باسیان لەوە كردبێت بۆ مووچەی ئەم مانگە ڕێژەی لێبڕین ١٥% .

بەڕێوەبەری گشتی بودجە لەوەزارەتی دارایی هەرێم دەشڵێت"بەهیچ جۆرێك قسەی وامان نەكردوەو وتەی لەو شێوەیە دورە لەڕاستیەوە ڤیدیۆ وتۆماری بەرنامەكەش ماوە، بۆیە داواكارم لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و پەیج وسایتەكان بەهیچ شێوەیەك هەواڵی بێ بنەما نەگوزانەوەو ، بەتایبەت لەدۆخێكدا كە خەڵك بەدەست قەیرانەكانەوە ماندوە تكایە ئێوەش ماندوتریان مەكەن".
س.هـ