شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت نابێت ڕوماڵى خۆسوتاندنى گه‌نجه‌كه‌ى هه‌ولێر ببێته هۆى سنورداركردنى میدیا‌و ئازادى كارى ڕاگه‌یاندن.
د.ڕێبوار كه‌ریم له بابه‌تێك له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بوك ده‌ڵێت: راستە ئەو میدیاکارانەی کە لەوێ بون، نەدەبوایە لەو هەوڵی خۆسوتاندنەی گەنجەکەی رۆژهەڵات تەماشاکەر بونایە، بەڵام هەر هەوڵێك بۆ قۆستنەوەی ئەم روداوە لەپێناو سنوردارکردنی ئازادی میدیا‌و کاری راگەیاندن دەبێ رەتبکرێتەوە.
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره نیازى حكومه‌ت له كارێكى وا به‌م شێوه‌یه ده‌خاته‌ڕوو، ئێمە دەزانین دەسەڵاتی هەرێم بۆ هەلێك دەگەڕێت بەهۆیەوە ئەوەندەیتر ئازادییەکان سنوردار بکات، دەسەڵاتێك کە رۆژانە بەهۆیەوە خەڵك توشی ماڵوێرانی و نەهامەتی و کێشەی دەرونی دەبێتەوە، نابێ و شیاو نیە لەژێر کاریگەری ئەو روداوەی بەردەم نەتەوە یەکگرتوەکان ئازادییەکان ئەوەندەیتر سنوردار بکرێن.
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره ڕوده‌كاته هاوڵاتیان و ده‌ڵێت، ئێوە تەماشاکەن لەنیوەرۆوە ئەوانەی سەرکوتکارن، خەریکی رشتنی فرمێسکی تیمساحین بۆ ئەو گەنجە، ببینن چۆن کەوتونەتە پێدانی وانەی ئەخلاقی بە سەرجەم میدیاکاران! لەکاتێکدا روداوەکە بەرهەمی ئەو ناعەدالەتیەیە کە خۆیان خوڵقاندویانە.
ڕوماڵكردنى خۆسوتاندنى گه‌نجێك له‌هه‌ولێر كێشه‌ى سه‌ره‌كى گه‌نجه‌كه‌ى له‌بیر هه‌موان برده‌وه‌و به‌شێك له‌هاووڵاتیان پێیان وایه ئه‌گه‌رچى ڕوماڵكردنه‌كه كارێكى ناپیشه‌ییانه‌بوه به‌لام ده‌بێت هه‌موان بپرسن چى واى له‌وگه‌نجه كردوه به‌وشێوه‌یه هه‌وڵى له‌ناوبردنى خۆى بدات.
ئ.ق