دیمانه‌ى تایبه‌تى شارپرێس:
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) هۆشداریده‌دات له‌ئه‌گه‌رى شه‌ڕێكى وێرانكه‌ر له‌ناو قوڵایی خاكى هه‌رێمى كوردستان‌و په‌لكێشكردنى پارتى بۆ ئه‌و شه‌ڕه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆ له‌ئارادا هه‌یه، زۆر ده‌وڵه‌ت هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی وه‌كو ئێمه په‌یوه‌ندیان هه‌بێت".
له‌م دیداره تایبه‌ته‌دا له‌گه‌ڵ شارپرێس، جه‌میل بایك ئاماژه به‌مه‌ترسیه‌كانى شه‌ڕى براكوژى ده‌كات‌و هۆشداریش به‌پارتى ده‌دات له‌ئێستاوه هه‌ڵوێستى خۆى ڕونبكاته‌وه، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان زۆرباشه، ده‌شڵێت:"هه‌رچى ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ش كه باس له‌ناكۆكى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)ده‌كات له‌ڕۆژئاواى كوردستان دورن له‌ڕاستیه‌وه".
ئه‌وه‌ش ڕونده‌كاته‌وه، به‌ئه‌ندازه‌ى ناكۆكیه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا، په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌وشێوه‌یه نییه له‌گه‌ڵ ئێران‌و دانیش به‌وه‌دا ده‌نێت، چه‌ندجارێك له‌سه‌ر سنوره‌كان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئێرانیی كردوه.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا بایك ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، له‌ناو ده‌زگای هه‌واڵگرى سه‌ر به‌پارتیدا (پاراستن) كه‌سانێك هه‌ن كه بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا كارده‌كه‌ن، "نازانین تا چه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتى له‌مه ئاگاداره، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسانه‌ی میت كه ده‌ستگیرمان كردون دانیان به‌وه‌داناوه كه به‌رپرسی دۆسیه‌ی په‌كه‌كه له‌ناو پاراستنی پارتیدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میت هه‌یه‌و بۆ ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرێت".
شارپرێس: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیا بڵاویكردۆته‌وه، باسی ئه‌وه هه‌بوو گوایه له‌سه‌ر پێشنیاز‌و نێوه‌ندگیریی ئه‌مریكا پڕۆژه‌یه‌كی ئاشتی ئاماده‌كرابوو، به‌ڵام توركیا ده‌ستی به‌ئۆپه‌راسیۆن كرد، له‌هه‌لومه‌رجێكی له‌مشێوه‌یه‌دا ئێوه چی ده‌ڵێن؟ هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه كه پرۆسه‌ى ئاشتی‌و دانوستان ده‌ستپێبكات؟
جه‌میل بایك: ئه‌و هه‌واڵ‌و زانیارییانه‌ی گوایه له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌مریكاو نێوه‌ندگیریی ئه‌م وڵاته پڕۆژه‌یه‌كی ئاشتی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه دوورن له‌ڕاستییه‌وه. سیاسه‌ته‌كانی توركیا‌و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌بزووتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌مه به‌باشی ده‌خه‌نه‌ڕوو. بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی وه‌ها ڕووبدات، پێویسته هه‌م له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكاو هه‌م له‌سیاسه‌تی توركیادا گۆڕانكاریی بنچینه‌یی بێته ئاراوه.
وێڕای هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تی جینۆساید‌و زه‌خت‌و گوشاره بێوێنه‌یه‌ی توركیا له‌سه‌ر كورد په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئه‌مریكا له‌پێناو ڕازیكردنی توركیا مۆركی تیرۆریست بوونی له‌بزوتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌مان داوه‌و پشتیوانی له‌سیاسه‌تی ئاكپارتى‌و مه‌هه‌په ده‌كات.
له‌مانگی 11ی ساڵی 2018ش ناوی سێ هه‌ڤاڵی ئێمه‌ى خسته لیستی داواكراوانه‌وه، لای خه‌ڵك ناوی ئه‌مكاره (نێچیری سه‌ر)ه، بزووتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی كورد له‌پێناو ڕزگاركردنی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رداشی جینۆساید تێكۆشانێكی مه‌زن به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵام ئه‌مریكا به‌رده‌وام پشتیوانی خۆی بۆ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له‌ڕاستیدا ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سیاسه‌تی جینۆساید‌و ئه‌و هه‌موو گوشارانه‌ی دژ به‌گه‌لی كورد‌و هه‌روه‌ها هێرشكردنه‌سه‌ر بزاڤی ئازادیخوازیمان، گه‌وره‌ترین پشتیوانی له‌ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت، توركیا‌و چاپه‌مه‌نییه سه‌ربازی‌و ماستاوچییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه چه‌واشه بكات‌و ئه‌مریكا هانبدات كه زیاتر‌و زیاتر پشتیوانی له‌سیاسه‌تی جینۆساید بكات، به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌و ناڕاست وا نیشانده‌دات گوایه ئه‌مریكا هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كات، ئه‌م بانگه‌شه‌یه به‌ته‌وای دووره له‌ڕاستییه‌وه.
له‌ڕۆژئاوای كوردستاندا ئه‌مریكا كه‌ڵكی له‌تێكۆشانی گه‌لی كورد دژ به‌داعش وه‌رگرت، به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا هه‌ر ئه‌مریكا بوو ڕێگه‌یدا گه‌وره‌ترین پشتیوانی داعش واته ده‌وڵه‌تی توركیا، ڕۆژئاوای كوردستان داگیربكات. له‌و شوێنانه‌ی ڕۆژئاواى كوردستان كه توركیا داگیریكردووه، كورد له‌ڕه‌گ‌و ڕیشه‌وه هه‌ڵده‌كه‌نن، به‌ڵام ئه‌مریكا ده‌نگیش هه‌ڵنابڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م داگیركارییه به‌شتێكی زۆر ئاسایی له‌قه‌ڵه‌مده‌دات، ڕۆژێك نه‌بوو ببیسین كه ئه‌مریكا داوای له‌توركیا كردبێت ئه‌م ئاو‌و خاكه چۆڵبكات، گه‌لی كورد له‌به‌رامبه‌ر داعش زیاتر له 10 هه‌زار شه‌هیدیان پێشكه‌شكرد، به‌ڵام ئه‌مریكا هیچ وه‌فایه‌كی بۆ ئه‌م فیداكارییه نییه.
دیسانه‌وه هه‌ر ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌وروپین كه پشتیوانی له‌هێرشی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا دژ به‌ئاڤاشین‌و مه‌تیناو زاپ ده‌كه‌ن، ئه‌مریكایه‌ك كه پشتیوانی له‌پاكتاوكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان ده‌كات، چۆن ده‌بێت نێوه‌ندگیریی بۆ پرۆژه‌یه‌كی ئاشتی بكات؟! چۆن ده‌بێ هه‌م پشتیوانی له‌سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی توركیا بكات‌و هه‌م پڕۆژه‌ی ئاشتیش پێشبخات؟ ئه‌مه دۆخێكی ناكۆكه، له‌ڕاستیدا، كه‌س بڕوا به‌شتێكی وه‌ها ناكات.
شارپرێس: كه‌واته ده‌ته‌وێت بڵێیت ئێوه وه‌ك په‌كه‌كه‌و ئه‌مریكا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كتان نییه؟
جه‌میل بایك: ئه‌و هێزه‌ی كه له‌ساڵی 1999دا ڕێبه‌ر ئاپۆی ئه‌سیرگرت‌و ڕاده‌ستی توركیای كرده‌وه هه‌ر ئه‌مریكایه، هه‌ر ئه‌مریكاشه كه تائێستا هیچ پشتیوانییه‌كی له‌هه‌وڵدانه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتی نه‌كردووه.
ئه‌مریكا ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سیاسه‌ته‌كانی خۆی به‌شێوازێكی ئاسانتر به‌سه‌ر توركیادا زاڵبكات، پشتیوانی له‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر كورد ده‌كات، چۆنكه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ربكرێت ئیتر ئه‌مریكا هیچی تری به‌ده‌سته‌وه نامێنێت كه توركیا قه‌رزداری خۆی بكات‌و منه‌تی به‌سه‌ردا بكات، هه‌م ئه‌مریكاو هه‌م ئه‌وروپاو هه‌م ڕوسیاش‌و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ئه‌م خاڵه لاوازی توركیا واته دوژمنایه‌تی‌و ڕق‌و كینه به‌رامبه‌ر به‌كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه، هه‌ربۆیه ناشیانه‌وێت پشتیوانی له‌چاره‌سه‌ری دیموكراتی كێشه‌ی كورد بكه‌ن.
تائه‌وكاته كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیستییه‌ی ئاكپارتى‌و مه‌هه‌په له‌سه‌ر حوكم بێت، شیمانه‌ی ئه‌وه ناكرێت كه له‌پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورددا قۆناغێكی ئاشتی‌و دیموكراتی بێته ئاراوه، لۆژیك ئه‌مه هه‌ڵناگرێ، خه‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو هێزه ئه‌وه‌یه كه نه‌ژادی كورد پاكتاوبكات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بزانێت مه‌هه‌په پارتێكی چۆنه، هیچ كاتێك به‌م هه‌واڵه ناڕاستانه بڕوا ناكات، ئه‌و گوشارانه‌ی له‌سه‌ر گه‌لی كورد په‌یڕه‌و ده‌كرێن ئه‌م ڕاستییانه به‌باشترین شێوه ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا ده‌یه‌وێت به‌پاكتاوی نه‌ژادی گه‌لی كورد كوردستان بگۆڕێت بۆ شوێنێك كه نه‌ته‌وه‌ی تورك تیایدا گه‌شه بكات‌و ڕه‌گ‌و ڕیشه داكوتێت، با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت.
شارپرێس: سه‌باره‌ت به‌باشورى كوردستان‌و ئه‌و ڕه‌وشه‌ى ئێستا هه‌یه، قسه‌تان چییه وه‌كو په‌كه‌كه؟
جه‌میل بایك: باشووری كوردستان یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یه كه ئه‌مریكاو توركیا ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه شوێنی په‌ره‌سه‌ندن‌و به‌رفراوانبوونی نه‌ته‌وایه‌تی تورك، ده‌میان ده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێین كه‌ركوك شاری توركه‌كانه، هه‌ولێر شاری توركه‌كانه، ئامانجی ئه‌وان له‌وتنی ئه‌م شتانه ته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ى پڕوپاگه‌نده نییه، چاوه‌ڕوانی كه‌شی گونجاون‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئاكپارتى‌و مه‌هه‌یه ده‌یه‌وێت كورد‌و ناوی كورد له‌ڕه‌گ‌و ڕیشه‌وه هه‌ڵته‌كێنێت، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه‌ش یه‌كه‌م ئامانجی ئه‌وان پاكتاوكردنی په‌كه‌كه‌و ئه‌و بزووتنه‌وه ئازادیخوازیه‌یه كه په‌كه‌كه پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات، هه‌ربۆیه به‌سه‌برو ته‌حه‌مول نزیكی هێزه كوردییه‌كانی دیكه ده‌بنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بزانن كه پێكهاته‌یه‌ك یان هێزێكی كوردی توانای ئه‌وه‌ی نییه كه له‌به‌رامبه‌ر پلانی پاكتاوی نه‌ژادی به‌ربه‌ست دروستبكات یان ده‌توانێت بۆ داپۆشین‌و شاردنه‌وه‌ی پلانی پاكتاوی نه‌ژادی به‌كاربهێنرێت، چاوپۆشی لێده‌كه‌ن، هه‌ر كوردێك ده‌رك به‌مه نه‌كات له ناو غه‌فڵه‌تدا ژیان به‌سه‌رده‌بات.
شارپرێس: كه‌واته قۆناغى ئاشتى له‌ئارادانییه به‌م سیاسه‌ته‌ى ئێستاى له‌توركیا په‌یڕه‌و ده‌كرێت؟
جه‌میل بایك: بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێكی ئاشتی‌و دیموكراسی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ستپێبكات، پێویسته ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ست له‌پشتیوانیكردنی توركیا هه‌ڵگرن، چونكه هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه توركیا به‌پشتبه‌ستن به‌م هێزانه بتوانێت ڕه‌وایه‌تی بداته شه‌ڕی خۆی دژ به‌گه‌لی كورد، بێگومان له‌سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی‌و هێرشی داگیركاری به‌رده‌وامده‌بێت، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كی وه‌هامان هه‌بێت، گوایه به‌بێ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتى‌و مه‌هه‌په (واته پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا‌و پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رست) كێشه‌ی كورد ناتوانرێت چاره‌سه‌ربكرێت خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه، بۆیه تائه‌وكاته‌ی كه زهنییه‌تی شۆڤێنی‌و فاشیستی له‌ده‌سه‌ڵاتدابن، كێشه‌ی كورد هه‌ر له‌ناو كه‌شی گرژیی‌و پێكداداندا ده‌مێنێته‌وه، ئێوه سه‌یربكه‌ن، ئه‌ردۆغان هه‌موو ڕۆژێك ده‌ڵێت، له‌توركیا ته‌نها یه‌ك نه‌ته‌وه هه‌یه، توركیا ته‌نها نیشتمانی توركه‌كانه، ته‌نها یه‌ك ده‌وڵه‌ت‌و یه‌ك ئاڵامان هه‌یه.
له‌كه‌شێكی وه‌هادا تۆ چۆن ده‌توانیت چاوه‌ڕوانی پێشكه‌وتنێكی ئه‌رێنی بیت له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورددا. خۆ به‌ده‌یان جار وتوویه‌تی‌و ده‌یڵێته‌وه:"كێشه‌یه‌ك به‌ناو كێشه‌ی كورد بوونی نییه".
بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی ئاشتیانه‌و دیموكراتی پێویسته دان به‌بوونی كورددا بنرێت، دان به‌ناسنامه‌و زمان‌و كه‌لتووری كورددا بنرێت، به‌بێ چاره‌سه‌ری مانه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له‌كه‌مبوون یان زۆربوونی داواكارییه سیاسیه‌كانی كورده‌وه سه‌رچاوه ناگرێت، ده‌یانه‌وێت هه‌بوونی كورد پاكتاو بكه‌ن، ڕه‌نگه له‌توركیادا هه‌ندێك كه‌س جاروبار بڵێن "برا كورده‌كانمان"، به‌ڵام له‌ڕاستى ژیاندا نكۆڵی له‌هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وامی به‌هه‌بوونی كورد بدات.
له‌ئێستادا سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی كورد به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه به‌رده‌وامى هه‌یه، جا ئه‌گه‌ر بڕیاره چاره‌سه‌ریه‌كی ئاشتییانه‌و دیموكراتی بێیته ئاراوه، سه‌ره‌تا پێویسته دان به‌بوونی كورددا بنێین، پێویسته دان به‌ڕێبه‌رایه‌تی‌و ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا بنێن كه نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی سیاسی كورد ده‌كه‌ن، هه‌موو كه‌س به‌چاوی خۆی ده‌بینێت كه ئه‌وه 23 ساڵه چ كرده‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، گه‌ریلا با له‌ولاوه بمێنێت، ته‌نانه‌ت هه‌ركه‌سێك كه داوای مافی ئازادی‌و دیموكراسی بۆ گه‌لی كورد بكات، ده‌خرێته زیندانه‌وه، هه‌تا ئه‌م سیاسه‌تانه گۆڕانیان به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، پێویسته هیچ جۆره چاوه‌ڕوانییه‌كمان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌و دیموكراسی كێشه‌ی كورد نه‌بێت.
شارپرێس: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌نێوان كه‌جه‌كه‌و ئه‌مریكادا هه‌یه؟
جه‌میل بایك: هه‌موو كه‌سێك ده‌یه‌وێت كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ئێمه په‌یوه‌ندی دا‌نێت، نیو سه‌ده‌یه تێكۆشانی ئازادی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین‌و نه‌ك ته‌نها له‌توركیا به‌ڵكو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسیشدا كاریگه‌رییمان له‌سه‌ر هاوسه‌نگی سیاسی هه‌یه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و هه‌رێمه‌یه هاوسه‌نگییه‌كانی دونیا تیایدا بونیاد ده‌نرێن‌و هه‌نووكه‌ش شه‌ڕی سێیه‌می جیهانی تیایدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ربۆیه ئه‌وه مایه‌ی تێگه‌یشتنه ئه‌گه‌ر زۆر ده‌وڵه‌ت‌و هێزی سیاسی بیانه‌وێت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و كه‌جه‌كه په‌یوه‌ندی دروستبكه‌ن، ئه‌گه‌ر توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی ئه‌و دوو هێزه له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دونیادا په‌یوه‌ندی داده‌نێت، ئه‌ی بۆ ئێمه په‌یوه‌ندی دانه‌نێین؟ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌دونیادا هه‌بێت كه زۆرترین دژایه‌تی مرۆڤایه‌تی بكات، ئه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیایه، ئه‌وكاته‌ی توركیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوو، زۆرترین سودى له‌داعش وه‌رده‌گرت‌و ئه‌و وڵاته وه‌ك ئۆتۆبانی داعشی لێهاتبوو، ئێمه له‌جه‌بهه‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدابووین له‌دژی داعش.
شارپرێس: كه‌واته ده‌تانه‌وێت بڵێن سه‌رده‌مى ئێستا سه‌رده‌مى به‌رژه‌وه‌ندیه، ئێوه سودتان له‌م دۆخه وه‌رگرتوه؟
جه‌میل بایك: به‌دڵنیاییه‌وه دونیاى ئێستا دونیای به‌رژه‌وه‌ندییه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیدا هه‌موو كه‌سێك له‌گه‌ڵ یه‌كدی په‌یوه‌ندی داده‌نێت، ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێمه په‌یوه‌ندی داده‌نێن، ته‌نها له‌پێناو ئیمتیاز وه‌رگرتن له‌توركیا ئه‌وكاره ده‌كه‌ن، ئێمه ئه‌م ڕاستییه باشده‌زانین، ئێمه‌ش جاروبار له‌هه‌ندێك له‌م هێزانه سود وه‌رده‌گرین.
په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆ له‌ئارادا هه‌یه، زۆر ده‌وڵه‌ت هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی وه‌كو ئێمه په‌یوه‌ندی دانێن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ هێزو دامه‌زراوه‌ی دیموكراسییه‌كانی جیهان هه‌یه، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گه‌لانی جیهان‌و نوێنه‌ره دیموكراتییه‌كان هه‌یه‌و له‌م بواره‌دا پێشكه‌وتنی باش هه‌یه، ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی هێزی جۆراوجۆره‌وه په‌یام بۆ ئێمه ده‌نێرێت، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تێكۆشانی ئێمه هه‌یه، تێكۆشانی ئێمه‌شی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا داده‌نێت، ئه‌م په‌یوه‌ندییه ناڕاسته‌وخۆیانه جاروبار به‌ردوامده‌بن، به‌ڵام تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی له‌م په‌یوه‌ندییانه نه‌هاتۆته ئاراوه، له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك په‌یوه‌ندییه‌وه كه پێیانوایه ده‌توانن په‌یامی ئه‌وان بگه‌یه‌نن، تێڕوانینی خۆیان بۆ ئێمه ده‌نێرن، له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا هه‌موو كه‌سێك هه‌مان بۆچوونی سه‌باره‌ت به‌په‌كه‌كه نییه، زۆر ده‌زگاو دامه‌زراوه هه‌ن كه به‌چاوی ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه له‌په‌كه‌كه ناڕوانن، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان وا به‌ئاسان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی گوایه توركیا هاوبه‌شی په‌یمانی ناتۆیه، هه‌وڵده‌دن ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان له‌به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه بده‌ن.
دوای پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1999 له‌دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ، كێی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرابێت، ئێمه نامه‌مان بۆ ناردووه، نامه‌مان بۆ ئۆباما‌و تره‌مپ‌و بایدنیش ناردووه، له‌م نامانه‌دا ئه‌وه‌مان وتووه كه ئێوه به به‌دیلگرتنی ڕێبه‌ر ئاپۆ ناحه‌قییه‌كی گه‌وره‌تان له‌دژی گه‌لی كورد كرد‌و پێویسته ئه‌م ناحه‌قییه ڕاستبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پێمانڕاگه‌یاندوون كه ده‌وڵه‌تی توركیا له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی په‌یڕه‌و ده‌كات پێویسته ئه‌وان پشتیوانی ئه‌م سیاسه‌ته جینۆسایدكارانه نه‌كه‌ن. دیاره ئێمه نامه‌ی وه‌ها ده‌نێرین‌و بیروڕاو داواكارییه‌كانی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئێمه ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین كه گه‌لی ئه‌مریكا سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی توركیا به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد په‌سند ناكات‌و هه‌روه‌ها ئه‌و ناحه‌قییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌نجامدراوه ڕه‌تده‌كاته‌وه، كه‌وابوو پێویسته ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر ناوی گه‌لی ئه‌مریكا سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ده‌ست له‌م سیاسه‌ته نێگه‌تیڤانه هه‌ڵگرن، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی كه له‌نامه‌كاندا دیهێنینه سه‌ر زمان، له‌ڕێگای جۆراجۆره‌وه به‌ڕاشكاوی بۆ ڕای گشتیش ئاشكرای ده‌كه‌ین، هه‌میشه ئه‌وه‌مان وتووه كه ئێوه كاریگه‌ریتان له‌سه‌ر توركیا هه‌یه‌و ده‌توانن ئه‌م كاریگه‌رییه‌ی خۆتان به‌ده‌ستهه‌ڵگرتنی توركیا له‌سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی‌و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌ی دیموكراتی بۆ كێشه‌ی كورد به‌كاربهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بتوانێت له‌ڕاوه‌ستاندنی سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی كورددا ڕۆڵ بگێڕێت، ئه‌ی بۆ ئه‌م ڕۆڵه‌ی ئه‌و ڕه‌تبكه‌ینه‌وه؟ ئه‌گه‌ر كارێكی وه‌ها بكه‌ن، ئه‌وكاته ده‌توانین بڵێین كه به‌گوێره‌ی 14 پره‌نسیپه‌كه‌ی سه‌رۆك Wilson هه‌نگاویان ناوه.
شارپرێس: وه‌كو ئێوه خۆتان باسیده‌كه‌ن گه‌ریلا له‌گاره سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی به‌ده‌ستهێناوه‌و میدیاكانی توكیاش به‌هۆی شكستی توركیا‌و ئاستی تاكتیكی گه‌ریلا دووچاری شۆكبوونه، له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تی توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات له‌بواری ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازیی‌و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا پێشكه‌وتنی مه‌زنی به‌ده‌ستهێناوه، بیروبۆچوونی ئێوه سه‌باره‌ت به‌و دۆخه چییه؟
جه‌میل بایك: ده‌سه‌ڵاتی توركیا وایان پلاندانابوو كه له‌گاره سه‌ركه‌وتنێكی ئاسان به‌ده‌ستبێنن، ده‌یانویست پاش ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌بكه‌ن كه گوایه هه‌ندێك شوێنی گاره یان گرتووه، بڕیارگه‌یه‌كی گرنگی گه‌ریلایان بێكاریگه‌ر كردووه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌و له‌م ڕێگایه‌وه هێزی سیاسی خۆیان زیاتربكه‌ن‌و بتوانن ویستی خۆیان به‌سه‌ر هه‌ندێك هێزی هه‌رێمی‌و ناوچه‌ییدا بسه‌پێنن.
ده‌یانویست وه‌كو هێزێك كه گوایه توانیویه‌تی په‌كه‌كه بێكاریگه‌ر بكات، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له‌زۆر هێزی سیاسی‌و ده‌وڵه‌تان بكات، هه‌روه‌كو ده‌زانن دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ساڵی 1999دا به‌پیلانگێڕیی ده‌ستگیركراو ڕاده‌ستی توركیا كرایه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته بۆلنت ئه‌جه‌ویت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ خۆی قۆسته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی كرد‌و له‌هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وت، ئه‌ردۆغانیش ده‌یویست هه‌مان كاربكات، له‌گاره‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌ردۆغان به‌م ئامانجانه‌وه كه‌وته ناو ماجه‌رای شه‌ڕی گاره بوو به‌هۆی مردنی ده‌یان سه‌ربازو پله‌دارى له‌شكری تورك، بۆ ڕزگاركردنی دیله‌كان چووبوو، به‌ڵام هه‌موو دیله‌كانی كوشت‌و شه‌ش گه‌ریلاشی له‌گه‌ڵیاندا شه‌هیدبوون، ئه‌ردۆغان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازى ئه‌نجامدا كه 90% شكستیهێناو له‌به‌رامبه‌ر له‌شكرو پۆلیسه دیله‌كان‌و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌كانیان‌و هه‌موو گه‌لی توركیا تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌توركیادا ئۆپۆزسیۆنێكی لاواز هه‌یه، نه‌یانتوانی حسابی ئه‌م تراژیدیا‌و شكسته له‌ئه‌ردۆغان وه‌ربگرنه‌وه.
بێگومان گه‌ریلا بۆته خاوه‌ن ئه‌و چه‌كانه‌ی بتوانێت شه‌ڕی گه‌ریلایی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێت، هه‌ندێك چه‌ك هه‌یه كه خۆیان دروستیانكردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئیراده‌ی خۆڕاگریی‌و شه‌ڕو سه‌ركه‌وتنی گه‌ریلا دۆزه ڕه‌واكه‌ی ئه‌وه، بیر‌و بڕوا‌و ئامانجی ئه‌وه، هێزی داهێنانیه‌تی له‌تاكتیكی شه‌ڕدا، هێزی ئه‌وه بۆ گورز وه‌شاندن‌و خۆگونجاندن، ئه‌مڕۆ زۆر چه‌ك‌و ته‌كنۆلۆژیا له‌ده‌ستی گه‌ریلادا هه‌ن كه ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ر بۆ گورز وه‌شاندن له‌سوپای توركیا به‌كاریبهێنن، ئیدی ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه كه ته‌كنۆلۆژیا به‌ده‌ستبخات‌و بۆ خۆی ته‌كنۆلۆژیای تایبه‌ت به‌خۆی دروستبكات، به‌ڵام بێگومان ئیمكانیاتی ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌وه‌ی كه له‌ده‌ست گه‌ریلادا هه‌یه زۆر زیاتره‌و ئه‌مه ئینكارى ناكرێت، ئه‌و هه‌موو ئیمكانی سه‌ربازى‌و چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی ناتۆ به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا شانازی پێوه‌ده‌كات‌و بۆ خۆی په‌سنی خۆی پێده‌دات له80% بۆ 90% هی وڵاتانی ناتۆیه، زۆر بانگه‌شه بۆ فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام چاوی ئه‌و فڕۆكانه‌ش كه كامێرای زۆر پێشكه‌وتووه له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن، پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌و فاكته‌ره‌ی ئه‌نجامی شه‌ڕ دیاریده‌كات، به‌رزبوونی ئاستی ته‌كنۆلۆژیا نییه، خۆ ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌وه‌تا ئه‌مریكا له‌ڤێتنامدا سه‌رده‌كه‌وت‌و ده‌یتوانی له‌به‌رامبه‌ر تاڵیبان ئه‌نجام وه‌ربگرێت، ڕاسته ته‌كنۆلۆژیای شه‌ڕ هێزی وێرانكه‌رو كوژه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌نجامی شه‌ڕ به‌ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازی دیاریناكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌مه بۆ شه‌ڕی گه‌ریلایی‌و شه‌ڕی گه‌لان ڕاستره.
پاشان ڕاسته ده‌وڵه‌تی تورك خاوه‌نی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی شه‌ڕكه‌ره‌و ئه‌م فڕۆكانه ده‌توانن به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ پێكه‌وه به‌كاربهێنرێن‌و هه‌ندێك ئیمتیاز بۆ سوپای توركیا به‌ده‌ستبخه‌ن، به‌ڵام گه‌ریلاش ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌شێوازو تاكتیك‌و تواناى شه‌ڕی خۆی كاریگه‌ری ئه‌م ته‌كنۆكۆژیاو چه‌ك‌و فڕۆكانه بۆ سه‌ر خۆی كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌گاره ڕوویدا سه‌ركه‌وتنی ئه‌مشێوازی شه‌ڕو تاكتیكه داهێنه‌رانه بوو، تاكتیك‌و شێوازی شه‌ڕی گه‌ریلا له‌توانایدا هه‌یه له‌داهاتوودا زۆربه‌ی ئه‌و هه‌موو چه‌كه پێشكه‌وتووانه‌ی كه توركیا به‌شان‌و باڵیاندا ده‌خوێنێت بێكاریگه‌رو پووچه‌ڵبكاته‌وه.
شارپرێس: به‌ڕاى ئێوه ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌دژی هه‌رێمه‌كانی زاپ، مه‌تنیا‌و ئاڤاشین چیه؟ هه‌روه‌ها ئێوه چاوه‌ڕوانیتان له‌سیاسه‌تمه‌دارانى باشووری كوردستان چییه؟
جه‌میل بایك: ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی توركیا به‌شكستی گاره تووشی هه‌ژانێكی گه‌وره بوو، شكستی گاره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی لاوازكرد، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نها یه‌ك سیاسه‌ت په‌یڕه‌وده‌كات، ئه‌ویش پاكتاوی نه‌ژادی گه‌لی كورده له‌ڕێگای پاكتاوكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستانه‌وه، هه‌موو هه‌نگاوه سیاسییه‌كانی له‌پێناو گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌یه، هه‌ربۆیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیسته ده‌یه‌وێت به‌ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌شكری به‌مشێوه‌یه‌و پاكتاوكردن یان به‌ته‌واوی لاوازكردنی بزووتنه‌وه ئازادیخوازی كوردستان پاكتاوی نه‌ژادی گه‌لی كورد به‌ئه‌نجامی كۆتایی بگه‌یه‌نێت‌و له‌م ڕێگایه‌وه مانه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌سه‌ڵاتدا گه‌ره‌نتی بكات.
ئه‌گه‌ر له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ئه‌نجام وه‌ربگرێت، ئه‌وا كاریگه‌ری ئه‌و له‌سه‌ر باشووری كوردستان زیاتر ده‌بێت‌و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو باشوور داگیرده‌كات‌و ده‌یخاته نێو به‌رداشی پاكتاوی نه‌ژادییه‌وه.
سیاسه‌تمه‌دارانی باشووری كوردستان چه‌نده‌ش چاوی خۆیان بگرن، ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه، هه‌ربۆیه خۆڕاگری گه‌ریلا ته‌نها شه‌ڕی پاراستنی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا نییه، شه‌ڕی پاراستنی باشوور‌و هه‌موو كوردستانه، ئه‌گه‌ر گه‌ریلا شكستبێنێت، باشووری كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌زنی هێزی خۆی له‌ده‌ستده‌دات‌و به‌ته‌واوی لاوازده‌بێت، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئامانجی كورتخایه‌ن‌و درێژخایه‌نی هه‌یه له‌دژی باشووری كوردستان، با هیچ هێزێكی سیاسی خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت كه گوایه ئه‌م هێزه یان ئه‌و هێزه سیاسیه له‌پشتیه‌تی، باكه‌س ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ساڵی 2017 له‌بیری خۆی نه‌باته‌وه.
ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆن له‌دژی زاپ‌و مه‌تیناو ئاڤاشین ده‌كرد، ده‌یویست به‌هێرشێكی بروسكه‌ئاساو له‌ناكاوو به‌پشتبه‌ستن به‌ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتوو له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و هه‌رێمانه داگیربكات، هه‌موو چه‌كه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ به‌كارهێنا، هه‌موو ئه‌و هێزه‌ی كه له‌سه‌ر سنوور كۆی كردبۆوه به‌كاریهێنا، گازی كیمیاوی به‌كارهێنا، به‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند شوێنێك كه له‌شكری لێ دابه‌زاند، نه‌یتوانی پێشڕه‌وی بكات، خۆڕاگری گه‌ریلا سوپای داگیركه‌ری توركیای په‌شۆكاندو وایلێكرد له‌و شوێنانه‌ی له‌شكری دابه‌زاندووه گیربخوات، زووبه‌زوو جێگۆڕكێ به‌سه‌ربازه‌كانی ده‌كات‌و به‌رده‌وام بۆمباران‌و تۆپباران ده‌كات، به‌ڵام ناتوانێت پێشڕه‌وی بكات، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وپێش، وه‌زیری شه‌ڕه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شكسته داپۆشێت بیانوی وه‌های ده‌هێنایه‌وه كه گوایه گه‌ریلا فڵان چه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌یه‌و شوێنه‌كه‌یان سه‌خته‌و هتد.
دیاره مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شه‌ڕه بۆ هه‌موو شوێنێك بگوازێته‌وه، هه‌ربۆیه خۆڕاگری گه‌ریلاش له‌ڕووبه‌رێكی به‌رفراوانتردا به‌رده‌وامده‌بێت، پێویسته وابكه‌ین ده‌وڵه‌تی توركیا باجی ئه‌م هێرشه داگیركارییه بدات، له‌كوردستاندا دارستان‌و باخ‌و بێستان بۆردمانده‌كرێن، جوگرافیای كوردستان هه‌موو وێران‌و كاولده‌كرێت، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان هیچ ده‌نگێكیان لێوه ده‌رناكه‌وێت، نیشتمانه‌كه‌مان شه‌وو ڕۆژ بۆردمانده‌كرێت، هه‌ندێك شوێنیان وا وێرانكردووه مرۆڤ نایناسێته‌وه، نیشتمانپه‌روه‌ری ته‌نها خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له‌نه‌وت نییه، پێوانی نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌وه‌یه تۆ به‌ر له‌هه‌موو شتێك له‌شوێنی ژیان‌و نیشته‌جێبوونی خۆت به‌خاوه‌ن ده‌ركه‌وی، دژی سووتاندن‌و وێرانكردنی چیا‌و دارستانه‌كان هه‌ڵوێست وه‌ربگری.
ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی باشووری كوردستان‌و هه‌موو هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان له‌دژی ئه‌م داگیركارییه هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرن، ئه‌مه ته‌نها به‌وێرانبوونی جوگرافیای كورستان سنووردار نامێنێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو باشوری كورستان داگیرده‌كرێت، نه‌بینین‌و هه‌ستنه‌كردن به‌ئامانجه داگیركارییانه‌كه‌ی ئه‌م هێرشه هه‌ر كورتبینی سیاسی نییه، به‌ڵكو كوێربوونیشه.
گه‌ریلا له‌پێناو گه‌ل‌و نیشتیمان گیانی خۆی پێشكه‌شده‌كات، فیداییانه شه‌ڕ ده‌كات، گه‌ریلا ڕۆڵه‌ی گه‌لی كورده، گه‌ریلا شه‌ره‌فی گه‌لی كورده، ئاخۆ هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان نایانه‌وێت له‌ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد خاوه‌ندارى بكه‌ن؟ له‌هه‌ر شوێنێك هێرش له‌سه‌ر گه‌ل هه‌بێت، په‌كه‌كه به‌په‌له خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنه‌و وه‌ك خاوه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌لی باشووری كوردستان‌و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌م ڕاستییه له‌هه‌ركه‌سێك باشتر ده‌زانن، هه‌ربۆیه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌كه‌وێته‌سه‌رشانی باشووری كورستان كه خاوه‌ندارێتى له‌گه‌ریلا بكات. ئه‌گه‌ر خاوه‌ندارى له‌و گه‌نجانه نه‌كه‌ین كه ژیانیان فیدای گه‌ل ده‌كه‌ن، ئه‌ی خاوه‌ندارى له‌چی بكه‌ین؟ له‌به‌رئه‌وه پێویسته گه‌له‌كه‌مان له‌باشووری كوردستان له‌ڕۆڵه‌كانی خۆی كه به‌گیانبازی كوردستان ده‌پارێزن خاوه‌ندارێتى بكات‌و هه‌روه‌ها به‌هه‌ڵوێستی خۆیان هێزه سیاسییه‌كان ناچاربكه‌ن كه له‌دژی ئه‌م داگیركارییه ده‌ركه‌ون، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه داگیركارییه له‌دژی هه‌موو كورد‌و كوردستانه، پێویسته هه‌موو پێكه‌وه كوردستان بپارێزین، پێویسته چه‌مكی پێكه‌وه پاراستنی كوردستان په‌ره‌پێبده‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌موو پێكه‌وه كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشی پاكتاوی نه‌ژادییه نه‌پارێزین، له‌داهاتوودا هه‌موو كه‌سێك، هێزه سیاسییه‌كانی باشووریش، په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئاشكرایه گه‌ریلا گورز له‌داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنێت‌و له‌مه‌شدا به‌رده‌وامده‌بێت، ئه‌و خۆڕاگرییه تاكاتی وه‌ده‌رنانی داگیركه‌ران له‌سه‌ر خاكی نیشتمان به‌رده‌وامده‌بێت، توركیا له‌هه‌ر هێزیكی سیاسیش كه پشتیوانی وه‌ربگرێت، هه‌ر چه‌كێكى پێشكه‌وتووش به‌كاربهێنێت، خۆڕاگری گه‌ریلا هه‌ر به‌رده‌وامده‌بێت، گه‌ریلای خۆڕاگر‌و گیانبه‌خش هه‌موو ژیانی خۆیانیان فیدای گه‌ل‌و نیشتمان كردووه، هه‌ربۆیه ئه‌م داگیركه‌رانه له‌به‌رامبه‌ر خۆڕاگری گه‌ریلا گیانبه‌خشه‌كاندا مسۆگه‌ر هه‌ر تووشی شكست ده‌بن.
شارپرێس: زۆرجار باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌جه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران‌و سوریا په‌یوه‌ندی هه‌یه، گه‌ر ڕاسته ئاستی په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه له‌چ ئاستێكدایه؟
جه‌میل بایك: هه‌ندێك كه‌س‌و لایه‌ن ده‌ڵێن "ئاخۆ په‌یوه‌ندییه‌كی وه‌ها هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه چۆنه؟" ده‌زانین كه ئه‌م پرسیارانه هه‌یه ئێوه‌ش ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌وان له‌ئێمه ده‌كه‌ن، ئاساییه وڵامتان ده‌ده‌مه‌وه.
به‌رله‌وه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌دیلی ڕاده‌ستی دوژمن بكرێته‌وه ئێمه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تدا هه‌بوو، له‌وكاته‌دا ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌لوبنان‌و سوریا ده‌مایه‌وه، به‌ڵام دوابه‌دوای دیلگرتن‌و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌توركیا، ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته وتیان: په‌كه‌كه ده‌بێت پاكتاو بكرێت، بۆ له‌به‌رخاتری په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دی كێشه بۆ خۆمان دروستبكه‌ین، هه‌ربۆیه ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته كۆتاییان به‌هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان هێنا، سوریا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره سه‌رڕاستكرده‌وه‌و به‌ده‌یان هه‌ڤاڵی ئێمه‌ی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا كرد، له‌م قۆناغه به‌دواوه ئه‌گه‌ر جاروبار هه‌ندێك په‌یوه‌ندیش هه‌بووبێت، ئه‌مانه هیچ نرخێكی سیاسی وایان نه‌بووه.
پاشان دوابه‌دوای شۆڕشی ڕۆژئاڤا دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كان خراپتربوون، ئێمه هه‌میشه لایه‌نگری ئه‌وه‌بووین كێشه‌ی كورد له‌چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی سوریادا چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شۆڕشگێڕانی ڕۆژئاڤا له‌چوارچێوه‌ی تێكۆشانی دژی داعشدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییان دانا، سوریا متمانه‌ی نه‌ما، ئێستاش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه، وێڕای ئه‌مه‌ش، ئێمه هه‌ر لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه كێشه‌ی كورد له‌چوارچێوه‌ی سوریایه‌كی دیموكراتیدا چاره‌سه‌ربكرێت، ڕێبه‌ر ئاپۆش به‌ده‌یانجار ده‌ستنیشانیكردووه كه كێشه‌كان پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورددا چاره‌سه‌ربكرێن، ئێمه دوژمنایه‌تی سوریا ناكه‌ین، به‌ڵام پێویسته كێشه‌ی كوردیش چاره‌سه‌ربكرێت، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دیموكراتی.
ئێمه هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ینه‌وه كه كێشه‌ی كورد به‌ڕێبازی دیموكراتی چاره‌سه‌رده‌كرێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ په‌یامه‌كانمان به‌سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و په‌یامی ناڕاسته‌وخۆی ئه‌وانیش وه‌رده‌گرین.
سه‌باره‌ت به‌ئێرانیش، ئێمه سنوورێكی به‌رفراوانمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌ناو شه‌ڕدانین، ئه‌گه‌رچی ئێران جاروبار هێرشده‌كاته‌سه‌ر ئه‌و یه‌كینانه‌ی ئێمه كه له‌هێڵه سنوورییه‌كاندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن‌و پێكدادانیش ڕوو ده‌ده‌ن‌و هه‌ردوولاش زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام خۆمان له‌به‌رده‌وامیدان به‌م پێكدادانانه ده‌پارێزین، به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، ئێران هه‌ندێكجار هێرشمانده‌كاته‌سه‌رو هێزه‌كانمان ده‌داته به‌ر تۆپ.
له‌ساڵی 2011دا به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا هێرشێكی به‌رفراوانی كرده‌سه‌ر قه‌ندیل، ئه‌م پێكدادانانه به‌ئاگربه‌ستێك كۆتاییان پێهات، له‌به‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌سه‌ر سنوور ده‌رده‌كه‌ون جاروبار هه‌ر له‌سه‌ر سنوور هه‌ندێك چاوپێكه‌وتن ده‌كرێت، ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ش واتایه‌كی پۆلێتیكیان نییه‌و ته‌نها سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێك كێشه‌ی سه‌ر سنوورن.
شارپرێس: واته ئێران هێرشیكردۆته‌سه‌ر ئێوه به‌گشتى وه‌ك په‌كه‌كه؟
جه‌میل بایك: به‌ڵێ به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ توركیا، جاروبار به‌كاتیۆشاو هاوه‌ن‌و چه‌كی مه‌ودا درێژ هێرشده‌كاته‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا، بۆسه بۆ گه‌ریلا داده‌نێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هێشتا ئاگربه‌ستێكی ناڕاسته‌وخۆ به‌رده‌وام هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه ده‌كرێن، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران نییه.
شارپرێس: سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌ڕۆژئاڤا، هه‌بوونی كێشه له‌نێوان كه‌جه‌كه‌و هه‌سه‌ده هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده بڵاوده‌كرێنه‌وه، گوایه هۆكاری ئه‌مه‌ش وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی ڕۆژئاڤایه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئێوه له‌وباره‌وه ده‌ڵێن چى؟
جه‌میل بایك: ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له‌سوریاو لوبناندا مایه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رم‌و قوڵی له‌گه‌ڵ گه‌لدا هه‌بوو، له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا به‌هه‌زاران گه‌نجی ڕۆژئاڤا به‌شداری ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان بوون، ئه‌م گه‌نجانه بوون به‌شه‌ڕوان، بوون به‌فه‌رماندار، به‌هه‌زاران له‌م گه‌نجانه گیانیان به‌ختكرد، هه‌ربۆیه ڕێبه‌ر ئاپۆو په‌كه‌كه وه‌كو نرخێك له‌هه‌ناوی گه‌لی ڕۆژئاڤادا جێده‌گرن، ئه‌م نرخ‌و به‌هایانه هه‌تا هه‌تایه له‌ڕۆژئاڤادا ده‌مێننه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له له‌ڕه‌گ‌و ڕیشه‌وه ده‌ربهێنێت، له‌ڕاستیدا له‌دێریكه‌وه بگره هه‌تاكو حه‌له‌ب، گه‌لی ڕۆژئاڤای كوردستان هه‌موو ڕۆژێك نیشانیده‌دات كه چه‌نده گرێدراوی ڕێبه‌ر ئاپۆیه.
له‌شكستپێهێنانی داعش له‌ڕۆژئاڤای كوردستاندا گه‌ریلا ڕۆڵێكی گرنگی بینی، به‌هه‌زاران گه‌ریلای په‌كه‌كه له‌تێكۆشانی دژی داعش له‌ڕۆژئاڤای كوردستان گیانیان به‌ختكرد، هێشتاش به‌سه‌دان‌و ته‌نانه‌ت به‌هه‌زاران گه‌ریلاش هه‌ن كه بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش ڕێگه‌ی ڕۆژئاڤا ده‌گرنه‌به‌ر یان له‌وێ ده‌مێننه‌وه، ئه‌و گه‌ریلایانه له‌وێن، چونكه ڕۆژئاڤا به‌شێكی كوردستانه، نه ئێمه‌و نه كه‌سی دیكه‌ش ناتوانن ئه‌وان له‌ڕۆژئاڤا ده‌ربكه‌ن، ئه‌وان پارێزگاری له‌نیشتمانی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌ڕاسیتیدا له‌نێوان ڕۆژئاڤاو باكوردا له‌بواری مێژویی‌و خزمایه‌تیدا په‌یوه‌ندی به‌هێز هه‌یه، ته‌نها 100 ساڵه كه سنوور له‌نێوانیاندا كێشراوه‌و دابه‌شكراون.
ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی كه بۆ شه‌ڕی دژی داعش چووبوونه ڕۆژئاڤا هه‌ندێكیان گه‌ڕانه‌وه، هه‌ندێكیشیان له‌رۆژئاڤا ماونه‌ته‌وه، ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ش په‌كه‌كه هیچ ڕۆژه‌ڤێكی تری نییه به‌ناوی كشانه‌وه یان مانه‌وه له‌ڕۆژئاڤای كوردستان، هه‌وڵدانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه شۆڕشی ڕۆژئاڤای كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری ڕێبه‌ر ئاپۆ بهێنرێته ده‌ره‌وه، وه‌ڵامی گه‌لیش ئه‌وه‌یه كه زیاتر له‌جاران له‌ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌خاوه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌لی ڕۆژئاڤای كوردستان هه‌م له‌گه‌ڵ گه‌لی عه‌ره‌ب‌و هه‌میش له‌گه‌ڵ گه‌لی سریانی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی خۆیانیان دامه‌زراندووه‌و هێزى خۆپاراستنی خۆیانیان بونیادناوه.
له‌مڕووه‌وه ئه‌و هێزو سیسته‌مه‌یان هه‌یه كه بتوانن خۆیان بپارێزن‌و به‌ڕێوه‌ببه‌ن، هه‌ر هێرشێك كه له‌سه‌ر ڕۆژئاڤای كوردستان ئه‌نجامبدرێت، گه‌لی هه‌ر چواربه‌شی كوردستان‌و گه‌له‌كه‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پشتیوانی له‌ڕۆژئاڤا ده‌كات، له‌خۆیدا ئه‌مه‌ش پێویستییه‌كی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی كورده، هه‌ركاتێك كه هێرش بكرێته‌سه‌ر شوێنێكی كوردستان‌و شه‌ڕ ڕووبدات، دوژمنانی گه‌لی كورد‌و به‌كرێگیراوه‌كانی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كه‌شێك بخوڵقێنن كه هه‌ركه‌س بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت‌و كاردانه‌وه‌ی نه‌بێت، په‌سه‌ندنه‌كردنی كه‌شێكی وه‌ها به‌رپرسیارێتییه‌كه كه له‌ئه‌ستۆی هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رێكی كورددایه.
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی هه‌بوونی كێشه‌و ناكۆكی له‌نێوان كه‌جه‌كه‌و هه‌سه‌ده، ئه‌وه دووره له‌ڕاستییه‌وه، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن‌و كاره‌كانیان ڕایى ده‌كه‌ن، كێ پترۆڵی ڕۆژئاڤا به‌رهه‌مده‌هێنێت‌و كێ به‌رهه‌می ناهێنێت، ئێمه خۆمان به‌وه‌وه خه‌ریك ناكه‌ین، قسه‌ی ئێمه ئه‌مه‌یه: ئه‌و پترۆڵه‌ی له‌سوریادا هه‌یه، هی هه‌موو گه‌لانی سوریایه، پترۆڵی سوریا پێویسته ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی‌و یه‌كێتی له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب.
شارپرێس: ئه‌ى كێشه‌كانی نێوان كه‌جه‌كه‌و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چین؟
جه‌میل بایك: ئێمه هه‌ڵوێستێكی نێگه‌تیڤانه‌مان له‌به‌رامبه‌ر پارتى نییه، به‌ڵام پارتى به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دوژمنی سه‌ره‌كی گه‌لی كورد، واته ده‌وڵه‌تی جینۆسایدكارو فاشیستی توركیا، بۆچوون‌و سیاسه‌تێكی نێگه‌تیڤانه‌ی به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌مان گرتۆته‌به‌ر، پارتى له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌دژی كورد‌و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و زه‌خت‌و گوشارانه‌ی كه له‌سه‌ر كورد په‌یڕه‌وی ده‌كات، ته‌نانه‌ت به‌وشه‌یه‌كیش بێت هیچ وتنێكی نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه، توركیا هێرشی هه‌ر شوێنێكی كوردستان بكات، پارتى له‌جیاتی توركیا شه‌رمه‌زار بكات، په‌كه‌كه وه‌كو بیانو نیشانده‌دات، ده‌ڵێت له‌ڕۆژئاڤاش په‌كه‌كه هه‌یه، له‌شه‌نگال په‌كه‌كه هه‌یه، له‌هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیاش دیسانه‌وه په‌كه‌كه هه‌یه، بۆیه توركیا هێرشده‌كات.
ته‌نانه‌ت بۆ ته‌نها جارێكیش بێت نه‌یوێراوه قسه‌یه‌كی وه‌ها بكات:"ده‌وڵه‌تی توركیا پاكتاوی نه‌ژادی كورد ده‌كات، له‌هه‌ر شوێنێك كوردێك هه‌بێت هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر"، هه‌مووكه‌س ده‌زانێت كه له‌كاتی ڕیفراندۆمدا ده‌وڵه‌تی توركیا شتێك نه‌ما به‌پارتى نه‌ڵێت، سووكایه‌تی نه‌ما پێی نه‌كا، به‌ڵام پارتى یه‌ك وه‌ڵامیشی نه‌بوو، ئێمه وه‌كو كوردێك به‌م سووكایه‌تییانه نیگه‌ران بووین‌و ئازارمان پێگه‌یشت.
دیاره ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به‌هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌و نیشاندانی ئه‌م هێرشانه‌ی وه‌كو شتێكی ئاسایی، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ پارتى وه‌كو نموونه‌ی كورددۆستی خۆی نیشانده‌دات، ئێمه نه‌مانوتووه با پارتى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیادا نه‌بێت، به‌ڵام وتومانه كه پێویسته ئه‌م په‌یوه‌ندییانه نه‌بنه هۆكارێك بۆ زه‌ره‌ر پێگه‌یاندن به‌هێزه كوردییه‌كانی دیكه یان به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
په‌یوه‌ندی نێوان پارتى‌و توركیا وا له‌پارتى ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ نزیكی ئێمه ببێته‌وه، بۆ نموونه، گه‌مارۆدانی هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا له‌لایه‌نی پارتیه‌وه، داخستنی سنووری نێوان ڕۆژئاوا‌و باشووری كوردستان، گه‌مارۆخستنه‌سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور، ئه‌و هه‌نگاوو كرده‌وانه‌ن كه ده‌رئه‌نجامی په‌یوه‌ندی نێوان پارتى‌و ده‌وڵه‌تی توركیان، وه‌كو بڵێی پارتى بۆته ئامرازێك بۆ توركیا تاكو بتوانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه په‌كه‌كه سنووردار بكات، توركیا له‌شه‌ڕی دژ به‌په‌كه‌كه‌دا، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌كارده‌هێنێت، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی نێوان ئێمه‌و پارتیه. ئێمه هیچ كاتێك له‌پێناو سنوورداركردنی هێزێكی كوردیدا په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ هێزێكى ده‌ره‌كی دانه‌ناوه، یان له‌دژی هێزێكی كوردی پشتیوانیمان له‌هێزێكی دیكه نه‌كردووه، سیاسه‌ت‌و نزیكایه‌تی ئێمه وه‌هایه كه نامانه‌وێت له‌پێناو دژایه‌تیكردنی هێزێكی كوردیدا پشتیوانی له‌هێزێكی دی بكه‌ین، ئێمه هه‌روه‌كو چۆن ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌كاندا په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی دانێین به‌هه‌مانشێوه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتیش په‌یوه‌ندی باشمان هه‌بێت‌و هه‌ڵوێستی ڕاستیش هه‌ر ئه‌مه‌یه.
ئێمه ئه‌وه زیاتر له 40 ساڵه له‌هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیاین، پارتى له‌به‌ر زه‌ختی توركیا به‌ئێمه ده‌ڵێت كه ئه‌م هه‌ریمانه چۆڵبكه‌ن، ئه‌مه مایه‌ی قبووڵكردن نییه، ئێمه له‌م هه‌رێمانه‌دا كێشه بۆ هیچ لایه‌نێك دروستناكه‌ین، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ پارتى له‌م هه‌رێمانه‌دا تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواییش باشبوو، جارێكی دیش ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه پارتى بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بۆچوون‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه له‌كاتی په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی له‌نێوانماندا هه‌یبوو.
شارپرێس: كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی شه‌نگال به‌رده‌وامى هه‌یه، تێڕوانینى ئێوه سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتنی نێوان پارتى‌و به‌غدا له‌سه‌ر شه‌نگال چییه؟
جه‌میل بایك: تێناگه‌ین پارتى له‌به‌ر چ هۆكارێك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال قبووڵناكات؟ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال زه‌ره‌ری بۆ كێی هه‌یه؟ ئه‌مه له‌كاتیكدایه كه هه‌م پارتى‌و هه‌میش عێراق خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ك به‌شه‌نگال قه‌رزدارن، ته‌نها له‌ڕێگه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه‌وه‌یه كه ئێزیدییه‌كان ده‌توانن له‌گه‌ڵ پارتى‌و ئێراق به‌ئاشتیانه بژین‌و بتوانن متمانه به‌یه‌كدی بكه‌ن، پێویسته ئیدی ده‌ست له‌و چه‌مكی ناوه‌ندگه‌راییه به‌رده‌ن‌و نه‌ڵێین كه پێویسته ئێمه هه‌موو شتێك له‌ناوه‌نده‌وه به‌ڕێوه‌ببه‌ین، دیموكراسی خۆجێیی‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئیدی بوونه‌ته پێویستییه‌كانی سیسته‌می دیموكراسی، ئه‌و چه‌مكه‌ی كه ده‌ڵێت پێویسته هه‌موو شتى شوێنێك‌و كۆڵانێك، گوندوو شارێك من دیاریبكه‌م‌و به‌ڕێوه‌ببه‌م، چه‌مكێكی سه‌ده‌ی بیسته‌مه كه به‌رهه‌می زهنیه‌تی سیاسه‌تى به‌ر له‌شه‌ڕی دوه‌مى جیهانه ئه‌مه له‌دونیای ئێستادا ئیدی ناسنامه‌و كولتورو ئایینی جیاواز له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی خۆجێیی خۆیان، خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، تێگه‌یشتن له‌م ڕاستییه به‌ر له‌هه‌موو كه‌سێك بۆ گه‌لی كورد‌و هێزه سیاسییه‌كانی پێویسته، چونكه گه‌له‌كه‌مان له‌ژێر مه‌ترسی پاكتاوی نه‌ژادیدایه‌و له‌ژێر حوكمی داگیركه‌ران‌و مێتینگه‌راندایه، مه‌گه‌ر باشووری كوردستان داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ئێراق نه‌كرد؟ ته‌نانه‌ت مه‌گه‌ر نه‌یانگوت با سه‌ربه‌خۆش بین؟ كه‌وابوو پێویسته پشتیوانی له‌خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌و خۆسه‌ری ئێزیدییه‌كانیش بكه‌ن، پشتیوانییه‌كی وه‌ها له‌قازانجى پارتیدایه‌و حورمه‌تی بۆ دروستده‌كات، به‌ڵام پارتى له‌سۆنگه‌ی زهنیه‌تێكی ده‌سه‌ڵاتخوازیه‌وه ده‌ڵێت، پێویسته من حاكمی هه‌موو شوێنێك بم. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دیموكراسییه خۆجێییه‌كان وه‌كو سیسته‌مێكی سیاسی پێناسه‌ده‌كرێن كه له‌هه‌موو سیسته‌مێكی دی، یه‌كێتی سیاسی نێوان پێكهاته‌كان زیاتر به‌هێز ده‌كه‌ن.
دیاره ده‌وڵه‌تی توركیا له‌هیچ شوێنێك چه‌مكی كوردی ئازاد قبووڵناكات، ئه‌و هێزه‌ی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر شه‌نگال پشتیوانی‌و هاوكاری داعشی كرد ده‌وڵه‌تی توركیا بوو، ئه‌وه‌ی شه‌نگالیشی له‌پاكتاوی نه‌ژادی پاراست گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌و یه‌ژاستارو هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه بوون، هه‌ربۆیه ئێزیدییه‌كان هه‌ستی هاوسۆزی‌و خۆشه‌ویستییان بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌و یه‌ژا ستارو ئیدی له‌شه‌نگال نه‌ماون، له‌مانگی نیسانی ساڵی 2018 به‌مه‌راسیمێك له‌شه‌نگال پاشه‌كشه‌یان كرد، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر هێرشێكی دی بكرێته‌سه‌ر شه‌نگال، بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌مان جارێك دی له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئه‌خلاقی به‌هانای خه‌ڵكی ئێزیدییه‌وه ده‌چێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوسۆزییه‌ی كه له‌شه‌نگال خوڵقاندوومانه ئێمه هیچ هێزێكی دیكه‌مان له‌شه‌نگال نییه.
شارپرێس: كه‌واته له‌دیدى ئێوه‌وه چاره‌سه‌رى شه‌نگال چییه؟
جه‌میل بایك: سه‌باره‌ت به‌پرسى چاره‌سه‌ری له‌شه‌نگال ته‌نها كاتێك پێكدێت، ئه‌و گه‌لی ئێزیدیه‌ى كه خاوه‌ن ناسنامه‌و كه‌لتوری جیاوازه‌و 74 فه‌رمانی قڕكردنى به‌سه‌رداهاتووه ببێته خاوه‌ن خۆسه‌ری‌و خۆپاراستن، ئیدی گرنگ نییه كه كام هێزی سیاسی له‌م خۆسه‌ری‌و خۆپاراستنه‌دا كاریگه‌ر ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێزیدییه‌كان ببنه خاوه‌نی خۆسه‌ری، پێویسته هیچ مه‌یلێكی سیاسی به‌دوای ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا نه‌بێت، پێویسته هه‌موو لایه‌نێك ڕێز له‌تواناى ئێزیدییه‌كان بۆ خۆسه‌ری‌و خۆپاراستن بگرێت، چاره‌سه‌ری له‌وه‌دایه كه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئێزیدییه‌كان په‌سندبكرێت، پاشان له‌ژێر چاودێری وه‌فدی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌كاندا هه‌ڵبژاردن بكرێت‌و خه‌ڵكی شه‌نگال كێی هه‌ڵبژارد با به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌و بێت، به‌ڕای ئێمه با ئێزیدییه‌كان‌و شه‌نگال خۆسه‌رییان هه‌بێت، ئیدی كێ به‌ڕێوه‌یده‌بات با به‌ڕێوه‌یببات، ئه‌وكاته ئێمه‌ش قبووڵی ده‌كه‌ین‌و ڕێزی لێده‌گرین، نه داواكارییه‌كی جیاوازترمان هه‌یه‌و نه نیگه‌ران ده‌بین‌و نه چاوه‌ڕوانی هیچیش ده‌كه‌ین.
شارپرێس: باشه ئه‌ى په‌یوه‌ندی كه‌جه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان چۆنه، وه‌ك ده‌ڵێن نێوانتان له‌گه‌ڵ پارتى خراپه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى‌و هه‌ندێك سه‌ركرده‌ى دیاریدا باشه؟
جه‌میل بایك: ئێمه ده‌مانه‌وێت كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزو پارته كوردییه‌كان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاسایی‌و سروشتییه، بیروبۆچوونی جیاواز هه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام نه‌بوونی په‌یوه‌ندی هه‌ڵه‌یه‌و گوزارشت له‌دۆخێكی خراپ ده‌كات، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتى‌و یه‌كێتى، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریشدا په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌بێت، به‌ده‌ر له‌پارتى له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كانی تریش كێشه‌یه‌كی جیددیمان نییه، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى هه‌یه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و حزبه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا موخاته‌بی ئێمه كه‌سایه‌تییه‌كان نیین، دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتین، په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌ڤگه‌ره هه‌یه كه مام جه‌لال دایمه‌زراندووه، جاروبار كێشه له‌نێوانماندا ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام كه‌شێكی وه‌ها نییه كه زۆری‌و زه‌حمه‌تی بۆ یه‌كدی دروستبكه‌ین، جاروبار ده‌بینین كه له‌به‌ر زه‌خت‌و گوشاره‌كانی توركیا‌و پارتى هه‌ڵوێستی نیگه‌تیڤ دژ به‌ئێمه وه‌رده‌گرن، شتێكی زۆر ئاساییه كه جیاوازی بیروڕاو جیاوازی سیاسی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان‌و سیاسه‌تمه‌دارانیدا هه‌بێت، له‌كه‌شێكی دیموكراتیدا هه‌موو ئه‌م جیاوازییانه ده‌توانن گوزارشت له‌خۆیان بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه بیانه‌وێت كێشه‌وگرفت بۆ یه‌كدی دروستبكه‌ن، ئه‌وه شتێكی ڕاست نییه، ده‌شزانین زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌وه هێزه ده‌ره‌كییه‌كانن كه كێشه له‌نێوان هێزه كوردییه‌كاندا دروستده‌كه‌ن، له‌ئه‌ساسدا، ئه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیایه كه ده‌یه‌وێت كێشه له‌نێوان ئێمه‌و یه‌كێتیدا هه‌بێت، له‌هه‌مانكاتدا سیاسه‌تی پارتیش ئه‌وه‌یه كه دژایه‌تی له‌نێوان ئێمه‌و یه‌كێتیدا دروستبكات.
با من ئه‌م پرسیاره له‌ئێوه بكه‌م‌و له‌هه‌موو كه‌سێكى تریش ئه‌م پرسیاره بكه‌ین، هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان ئێمه‌و یه‌كێتیدا شتێكی باشه یان شتێكی خراپه؟ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه هه‌بێت، كێ له‌مه نیگه‌ران‌و ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ پارتى ڕاستبكرێته‌وه، ئاخۆ توركیا ناڕه‌حه‌ت‌و نیگه‌ران نابێت؟
له‌ڕاستیدا بانگه‌شه‌یه‌كی وا هه‌یه كه گوایه له‌كێشه‌كانی نێوان یه‌كێتى‌و پارتیدا ئێمه لایه‌نگری له‌یه‌كێتى ده‌كه‌ین، ئه‌مه گێره‌شێوێنییه‌كی به‌ئه‌نقه‌سته، په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ڕێكخستنێك یان هێزێك هیچ كات له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی هێزێكی دی نییه، یان با وا پرسیاربكه‌م: "ئایا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتێكدا كێشه‌مان هه‌بێت، پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیش كێشه‌مان هه‌بێت؟ هه‌ڵبه‌ت زۆر هێز هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت له‌نێوان ئێمه‌و هێزه سیاسییه‌كانی دی‌دا كێشه هه‌بێت، دیاره ئه‌مانه‌ش دوژمنانی گه‌لی كوردن، ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه كه دوژمنانی كورد كه‌یف خۆش نه‌كه‌ین".
شارپرێس: تۆماری ڤیدیۆی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه سیخوڕییان بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا كردووه، له‌میدیاكانی سه‌ر به‌ئێوه بڵاوكرانه‌وه، له‌م تۆماره‌دا وا ده‌وترێت به‌شێكى دیار له‌به‌رپرسانی پارته سیاسییه‌كانی باشوور له‌گه‌ڵ ده‌زگای میت نێوانیان باشه، ئایا كاریگه‌ری ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا‌و ئێران له‌باشووری كوردستاندا زۆرتر ده‌بێت!؟ تێڕوانین‌و خوێندنه‌وه‌ى ئێوه له‌م بواره‌دا چییه؟
جه‌میل بایك: هیچ خیانه‌تێك له‌وه گه‌وره‌تر نییه كه یه‌كێك سیخوڕی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا بكات‌و ببێته هۆی لێدانی گه‌ریلا، له‌دونیاى ئه‌مڕۆدا به‌هۆی چه‌مكی مادده‌په‌رستی مۆدێرنێته‌ی سه‌رمایه‌داریه‌وه داڕوخانێكی ئه‌خلاقی‌و ویژدانی دروستبووه، بێگومان له‌زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا نرخ‌و به‌های ئه‌خلاقی‌و ویژدانی هێشتا به‌هێزه، به‌ڵام له‌باشووری كوردستاندا حه‌زو ئاره‌زوویه‌ك بۆ ژیانی مۆدێرنیست زۆر بووه، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی جۆراجۆر خه‌ڵك بۆ ئه‌م حه‌زو ئاره‌زووانه هانده‌ده‌ن، وای لێهاتووه كه خه‌ڵك هانده‌ده‌ن دراماكانی ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌یر بكه‌ن، ئه‌م درامایانه گه‌ل له‌كولتووری خۆی دورده‌خه‌نه‌وه‌و په‌ره به‌كولتووری توركی ده‌ده‌ن، به‌مجۆره زه‌مینه بۆ داگیركاری‌و لكاندنی باشوور به‌توركیاوه دروستده‌كرێت، له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا، داگیركارى سه‌ره‌تا له‌ڕێگای كولتووره‌وه ئه‌نجامده‌درێت، كاتێك كه وڵاتێك له‌لایه‌ن كولتوورییه‌وه داگیركرا، داگیركردنی له‌لایه‌نی سه‌ربازیی‌و لكاندنی به‌وڵاتێكی دیكه‌وه زۆر زه‌حمه‌ت نییه، ئه‌و درامانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا دروستیان ده‌كات، زۆر به‌هه‌رزانی ده‌فرۆشرێن، ته‌نانه‌ت به‌به‌لاشیشن، به‌مشێوه‌یه كاریگه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیا له‌باشووری كوردستاندا ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات، ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌و شتانه‌ی كه ناتوانێت له‌ڕێگه‌ی پاره‌وه ئه‌نجامی بدات، هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی دراماكانه‌وه ئه‌نجامی بدات، لێره‌وه زه‌مینه‌یه‌كى فه‌رهه‌نگی بۆ سیخوڕیكردن بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌خوڵقێنن، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ن كه مرۆڤه‌كان له‌نرخ‌و به‌های مه‌عنه‌وی دابڕن‌و ڕوو له‌ژیانێكی ماددی‌و تاكپه‌رستییانه بكه‌ن، خه‌رجكردن‌و مه‌سره‌ف وه‌كو نرخ‌و به‌هایه‌ك په‌ره‌ی پێده‌درێت، هه‌ربۆیه مرۆڤه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌كاڵا مه‌سره‌فییه‌كان خۆیان ده‌فرۆشن، كڕینی كورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌رمێكی گه‌وره‌یه، پێویسته هه‌موو كوردێك له‌دژی ئه‌مه ڕاوه‌ستێت‌و به‌ئاگابێت، زۆر شه‌رمه بۆ كوردێك كه ده‌وڵه‌تی تورك بتوانێت بیكڕێت، بێگومان ئێرانیش كاری له‌مشێوه‌یه ده‌كات، ئه‌وانیش له‌ڕێگه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه كڕیویانه، زانیاری كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامی كاره‌كانی توركیا زۆر قورستره‌و به‌سه‌دان گه‌ریلای ئێمه به‌هۆی زانیاری سیخوڕه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه شه‌هیدكراون، ئه‌مه چه‌نده په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه هه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو وڵاتپارێزه‌كانی باشووری كوردستانیشه‌وه هه‌یه.
ئاشكراشه ده‌وڵه‌تی توركیا له‌شه‌ڕی دژ به‌گه‌لی كورددا، شێوازی به‌سیخوڕكردنی خه‌ڵك زۆر به‌كاردێنێت، له‌باكووری كوردستاندا گه‌نجی كورد له‌كچ‌و له‌كوڕ ده‌ستبه‌سه‌رده‌كه‌ن‌و بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌ن به‌سیخوڕ ده‌ستدرێژیده‌كه‌نه‌سه‌ریان، ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌كو دوژمنی سه‌ره‌كی گه‌لی كورد هه‌موو شێوازێك بۆ دژایه‌تیكردنی تێكۆشانی ئازادیخوازی به‌كارده‌هێنێت، بۆیه پێویسته ئێمه ئه‌مكاره سیخوڕییانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا مه‌حكووم‌و شه‌رمه‌زار بكه‌ین‌و سیخوڕیكردن له‌پێناو پاره‌و بوون به‌هۆی ڕژاندنی خوێنی گه‌ریلا گه‌وره‌ترین تاوان بده‌ینه قه‌ڵه‌م‌و دوژمنایه‌تی گه‌لى بزانین، ئه‌مه كارێكى بێڕه‌وشتییه‌و بێوێژدانییه‌و پێویستده‌كات هه‌موو پارته سیاسیه‌كان، ڕۆشنبیران‌و هونه‌رمه‌ندانی باشووری كوردستان‌و هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕاشكاوانه له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها له‌م بواره‌دا ئه‌ركێكی زۆر گرنگ ده‌كه‌وێته‌سه‌ر شانی مه‌لا‌و كه‌سایه‌تی ئایینی، پێویسته ئه‌وان كۆمه‌ڵگا ئاگارداربكه‌نه‌وه كه سیخوڕیكردن دوژمنایه‌تی گه‌له، بێڕه‌وشتییه‌و بێوێژدانییه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی له‌مشێوه‌یه پێشكه‌ون، به‌ته‌واویش نه‌بێت، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌توانرێت ڕێگه له‌سیخوڕیكردن بگیرێت، بێگومان به‌ر له‌هه‌موو كه‌سێك پێویسته پارتى‌و یه‌كێتى له‌م بواره‌دا هه‌ڵوێستی خۆیان ئاشكرابكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ناو ده‌زگای هه‌واڵگرى سه‌ر به‌پارتیدا كه‌سانێك هه‌ن كه بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا كارده‌كه‌ن، نازانین تا چه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتى له‌مه ئاگاداره، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسانه‌ی میت كه ده‌ستگیریانمان كرد دانیان به‌وه‌دانا كه به‌رپرسی دۆسیه‌ی په‌كه‌كه له‌ناو پاراستنی پارتیدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میت هه‌یه‌و بۆ ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك سیخوڕمان ده‌ستگیركرد كه له‌هه‌رێمه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر قه‌ندیل هاتبوونه هه‌رێمی گه‌ریلا، ڕه‌نگه هێنده‌ی ڕاده‌ی شه‌هیده‌كانمان له‌هه‌رێمه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیش نه‌بێت، به‌ڵام له‌قه‌ندیلیش هه‌ندێك هه‌ڤاڵی ئێمه له‌ئه‌نجامی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به‌ده‌وڵه‌تی توركیا دراون شه‌هیدكراون، دوو هه‌ڤاڵمان له‌سلێمانی شه‌هیدكران، هێشتا دیارنه‌بووه كێ له‌سه‌ر ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌مان زانیاریداوه به‌میتی توركیا.
له‌بادینان به‌سه‌دان هه‌ڤاڵمان له‌ئه‌نجامی كاری سیخوڕیدا له‌لایه‌نی ده‌وڵه‌تی توركیاوه شه‌هیدكران، ئێمه ئه‌م ڕاستییه پشتگوێناخه‌ین، گه‌له‌كه‌مان، ڕۆشنبیران‌و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌م ڕاستییانه ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌و خۆ ئه‌گه‌ر شتێك له‌ئاردا نه‌بێت، ئێمه له‌خۆمانه‌وه تۆمه‌ت بۆ هیچ هێزێكی سیاسی هه‌ڵنابه‌ستین.
شارپرێس: له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی خوڵوسی ئاكار باسی ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی مه‌زنتان له‌به‌رامبه‌ر توركیا‌و پارتى كردبوو، ئایا ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه له‌نێوان ئێوه‌و پارتیدا شه‌ڕ ڕووبدات؟ تێڕوانینی كه‌جه‌كه له‌مباره‌یه‌وه چییه؟
جه‌میل بایك: ئێمه پێشتریش ڕامانگه‌یاندبوو كه له‌به‌ر هۆكاری وه‌ك سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و پارتى ئه‌گه‌رێكى وه‌ها هه‌یه، ده‌وڵه‌تی توركیا له‌مێژه پلانی بۆ شه‌ڕێكی وه‌ها به‌رفراوان دانابوو ئاماده‌كاری ده‌كرد، هه‌روه‌ها پارتى هه‌نگاو به‌هه‌نگاو هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلای گه‌مارۆ ده‌دا، ڕووداوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌كرد، ئه‌و ئاماده‌كاریی‌و گه‌مارۆدانانه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌نگه‌رێك نه‌بوون، به‌ڵكو بۆ شه‌ڕێكی گشتگیربوون. هێرشی سه‌ر گاره‌و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هێرشی به‌رفراوان بۆسه‌ر مه‌تیناو زاپ‌و ئاڤاشین ئه‌و پێشبینییه‌ی ئێمه پشتڕاستكرده‌وه، پارتى به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆش تیایدا به‌شداریناكات، به‌ڵام له‌سێكوچكه‌ی سنووری سوریاوه بگره تا سێكوچكه‌ی سنووری ئێران، ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشێكی به‌رفراوانی ده‌ستپێكردووه. كاتێك كه هێرشكرایه‌سه‌ر خواكوڕك بینیمان كه پارتى‌و توركیا یه‌كهه‌ڵوێستیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌پشتیوانی پارتى نه‌بوایه، توركیا نه‌یده‌توانی بكه‌وێته هه‌رێمی خواكوڕك، له‌كاتی ئێستاشدا پارتى به‌هێزی سه‌ربازی خۆیه‌وه به‌شداری ئه‌م شه‌ڕه نه‌بووه، به‌ڵام به‌و ئاسته‌نگییانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر گه‌ریلا دروستیده‌كات، به‌گه‌مارۆدانی هه‌رێمی گه‌ریلاو هه‌ندێكجاریش به‌دامه‌زراندنی هێز له‌هه‌ندێك شوێن، ئاسانكاری بۆ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كات. توركیا زیاتر له45 باره‌گای سه‌ربازی له‌باشووری كوردستان هه‌یه، پارتیش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌نێو ئه‌م شه‌ڕه‌دانییه، به‌ڵام ڕه‌وایه‌تی به‌هێرشه‌كانی توركیا ده‌دات‌و له‌به‌رامبه‌ریدا هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه، ته‌نانه‌ت مه‌سرور بارزانی به‌وتنی:"توركیا دژی كورد نییه، دژی په‌كه‌كه‌یه"، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای وه‌كو كارێكی ڕه‌واو مافدار نیشاندا.
دیاره نزیكایه‌تییه‌كی ئێمه بۆ شه‌ڕ له‌دژی پارتى نییه، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێكی وه‌هامان هه‌بوایا، هۆكار زۆرن بۆ ئه‌م شه‌ڕه، له‌زینی وه‌رتێ وێڕای ئه‌وه كه بوونه هۆی لێدان‌و شه‌هیدكردنی هه‌ڤاڵانمان، ئێمه دانمان به‌خۆداگرت‌و به‌خوێنساردی جووڵاینه‌وه، ته‌نانه‌ت وتمان با خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه ببێته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ڕوونه‌دانی شه‌ڕ، له‌هه‌رێمی برادۆست، فه‌رمانداری گه‌ریلای ئه‌یاله‌تی خواكوڕك له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ فه‌رماندارانی سوپای عێراق بوو به‌ئامانجی فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا‌و شه‌هیدبوو، به‌ڵام ئێمه هه‌ر به‌سه‌برو خوێنساردییه‌وه نزیكبووینه‌وه، زاته‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت كه له‌نێوان ئێمه‌و پارتى شه‌ڕ ڕووبدات، هه‌ربۆیه تائێستا سه‌برو ته‌حه‌مولمان به‌بنه‌ما وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر پارتى ڕاسته‌وخۆ هێرشی ئێمه نه‌كات‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا پشتیوانی له‌هێرشی پاكتاوكارانه‌ی توركیا بۆسه‌ر ئێمه نه‌كات، ئه‌وا ئێمه خۆمان له‌شه‌ڕ لاده‌ده‌ین‌و پێویسته پارتیش له‌دژی هێرشی داگیركاری بۆسه‌ر كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌بێت، ئه‌م هێرشانه له‌هه‌مانكاتدا هێرشی داگیركارین بۆ سه‌ر باشووری كوردستان‌و له‌ناوبردنی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی، ئه‌گه‌ر ئه‌م هێرشانه ڕانه‌وه‌ستێنرێن، ئه‌وا شه‌ڕ له‌قۆڵایی باشووری كوردستاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌و له‌ڕه‌وشێكی وه‌هاشدا ده‌وڵه‌تی توركیا گوشارده‌خاته‌سه‌ر پارتى بۆ به‌شداریكردن له‌شه‌ڕ، به‌رده‌وامبوون‌و به‌رفراوانبوونی هێرشه‌كانی سه‌ر زاپ‌و مه‌تیناو ئاڤاشین، دۆخێكی وه‌ها ده‌هێنێته ئاراوه كه پارتى به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌لكێشی ئه‌و شه‌ڕه‌ی توركیا ببێت، خۆ ئه‌گه‌ر شتێكی وه‌ها ڕوونه‌دات، ئێمه شه‌ڕكردن له‌دژی پارتى ناخه‌ینه ڕۆژه‌ڤی خۆمانه‌وه.