سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل: چاومان لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 257 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

 ئیال زامیر، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بەشێكی زۆری توانا سەربازییەكانی لەسەر گۆڕەپانی باكور چڕكردووەتەوە، جەختیشی لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە مەیدانی و ئاسمانییەكان كردووەتەوە بۆ لەناوبردنی "ژێرخانی تیرۆریستی" حزبوڵڵا و لابردنی هەڕەشەكان بۆ سەر شارۆچكە سنورییەكان.

زامیر لە میانی هەڵسەنگاندنی دۆخەكەدا درێژەی بە قسەكانی دا و وتی: "ئێمە لە چەند بەرەیەكدا لە حاڵەتی ئامادەباشیداین و چاومان لە بارودۆخی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەڵام سەرنجمان لەسەر سنوری باكورە، ئاراستەی من ئەوەیە كە هەوڵەكان لێرە چڕ بكەمەوە".

زامیر ئاماژەی بەوەشكرد، لەم هەفتەیەدا هێزەكانی ئیسرائیل دەستیان بەسەر بەرزاییەكانی باشوری لوبنان گرت و ژێرخانەكانیان لەناوبرد.