شارپرێس:
دادگای تونس سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ڕاشد غەنووشی سەرۆکی بزووتنەوەی نەهزەو ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی دیکەدا سەپاند.
بەگوێرەی میدیاکانی تونس، دادگا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر غەنووشی تەمەن (84 ساڵ)دا سەپاند، لەگەڵ سزای دیکە لە دۆسیەیەکی پەیوەست بە تۆمەتی تیرۆر و دامەزراندنی دەزگای ئەمنی نهێنی بۆ خزمەتکردنی بزووتنەوەکە.
هەروەها دادگا سزای زیندانیی هەتاهەتایی بۆ ئەفسەری خانەنشین کەمال بەدەوی دەرکرد.
هەر لەو دۆسیەیەدا دادگا سزای 42 ساڵ زیندانی بەسەر عەلی عەریز، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تونسدا سەپاند.
عەریز لە دۆسیەیەکی تردا ڕووبەڕووی تۆمەتێک دەبێتەوە کە پەیوەندی بە ناردنی چەکداران بۆ عێراق و سوریا لە ساڵانی ڕابردوودا هەیە.