شارپرێس:
حەوزەی زانستی لەشاری نەجەف، کۆچی دوایی مەرجەعی باڵای ئاینی (ئایەتوڵڵا شێخ محەممەد ئیسحاق فەییاز)ی لەتەمەنی 96 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی بەغدا ڕاگەیاند.
کۆچی دوایی ئەم مەرجەعە گەورەیە کە بەڕەچەڵەک ئەفغانی بوو (لەساڵی 1930 لەئەفغانستان لەدایکبوەو لەگەنجیدا هاتوەتە نەجەف)، گۆڕانکاریی گەورە لەپێکهاتەی بەڕێوەبردنی حەوزەی نەجەفدا دروستدەکات، چونكه شێخ فەییاز یەکێکبوو لەچوار پایە سەرەکییەکەی مەرجەعیەتی باڵا لەعێراق.
بەمەش، دوای کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەممەد سەعید حەکیم لەساڵی 2021و کۆچی دوایی شێخ فەییاز لەئێستادا، لەکۆی چوار مەرجەعە گەورەکەی عێراق تەنها دوو مەرجەع ماونەتەوە کە ئهوانیش (عەلی سیستانیو شێخ بەشیر نەجەفی)ن.