شارپرێس:
له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر توركیا تۆمارده‌كرێت، سكرتێرى پارتى سه‌وزى كوردستانیش داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌سته‌كه ده‌كات، ده‌شڵێت:"بێ هه‌ڵوێستیه‌كى زۆر له‌به‌رامبه‌ر توركیا هه‌یه".
ملكۆ بازیانى سكرتێرى پارتى سه‌وزى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "زۆرترین ڕێژەى سەوزایی لەسنورى دەڤه‌رى بادینانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تیرۆرى ژینگه‌یی ده‌ستى پێكردوه‌و ملیۆنێك‌و 700 هه‌زار دۆنم دارستانى خۆڕسك‌و ده‌ستكرد له‌و ده‌ڤه‌ره له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوندایه".
ئاشكراشیكرد، "زۆربه‌ى ئه‌و دارانه‌ى بڕاونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه براوه‌ته شارۆچكه‌ى حه‌سه‌ن كێف‌و به‌كۆمپانیاكان ده‌فرۆشرێته‌وه".
بازیانى باسى بێهه‌ڵوێستى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى كرد‌و وتى:"له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وكاره‌ى توركیا ئه‌و ده‌سته‌یه هیچ هه‌ڵوێستێكى نه‌بوه‌و له‌ڕابردوش به‌هه‌مانشێوه بێهه‌ڵوێست بوه، له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌په‌له داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ژینگه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وان بارگرانین به‌سه‌ر شانى هاوڵاتیان‌و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"سوپاى توركیا خه‌ریكى دروستكردنى ڕێگه‌یه‌كه له‌چه‌لێ له‌باكورى كوردستانه‌وه بۆ ئامێدى له‌باشورى كوردستان، ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش 12 كیلۆمه‌ترى له‌خاكى هه‌رێم ته‌واوبوه‌و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكیشه بڕینه‌وه‌ى دار ده‌ستیپێكردوه‌و داره‌كه‌ش ده‌نێرێته‌وه بۆ توركیا".
ملكۆ بازیانى ئاشكراشیكرد، " ئه‌مڕۆ سكاڵاى یاسایی له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر توركیا تۆمارده‌كه‌ین".
ش.هـ