فرمێسکی خوێناوی ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەكى مه‌ترسیدار

تەندروستی

14/06/2021‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پزیشکێکی پسۆڕی ڕوسیی باسی مەترسییەکانی "فرمێسکی خوێناوی" دەکات کە ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ بوونی گرفتێکی تەندروستیی مەترسیدار.

ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ پزیشکی پسپۆڕی ڕوسیی لەلێدوانێکدا بەکەناڵی یەکەمی ڕوسیای وتووە، بوونی خوێن لەگەڵ فرمێسک ڕەنگە بێت لەنیشانەکانی توشبون بەشێرپەنجە.

وتوشیەتی:"ئەو حاڵەتە لەگەڵ گرێی فرمێسکەڕژێنیش ڕوودەدات، جگەلەوەی دەکرێت ئاماژەش بێت بەنەخۆشییەکانی جگەر".

میاسنیکۆڤ دەڵێت:"حاڵەتی بوونی خوێن لەگەڵ فرمێسک لای ئەوکەسانەش ڕوودەدات کە کێشەیان لەجگەریاندا هەیەو خوێنیان خەست دەبێتەوە".

بەوتەی پزیشکە پسپۆڕە ڕوسییەکە، یەکێکی تر لەو نەخۆشیانەی کە فرمێسکی خوێنین دەکرێت ئاماژەبێت بۆی، بریتییە لەهەوکردنی ناوپۆشی منداڵدان، ئەویش کاتێک نەخۆشییەکی درێژخایەن تووشی کۆئەندامی زاوزێی ئافرەت دەبێت‌و منداڵدان وشکدەکاتەوە.

هەرچی گرێی فرمێسکەڕژێنە بریتییە لەکۆمەڵە گرێیەک گەشە دەکەن‌و دەبنە گرێی شێرپەنجەیی، بابەتەکەش سەردەکێشێت بۆ درووستکردنی ئازارو گوشارخستنەسەر چاو.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە