شارپرێس:
ماوه‌ى پێنج ڕۆژه ژماره‌یه‌ك نوێنه‌رى دیبلۆماسى په‌یه‌ده‌و ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن ئاسایشى هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراون‌و تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره، نوێنه‌رایه‌تى په‌یه‌ده‌و ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواش په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى پارتى ده‌كه‌ن‌و داواده‌كه‌ن، هه‌رچى زوه چاره‌نوسى نوێنه‌ره دیبلۆماسیه‌كانى باكورو ڕۆژئاواى كوردستان دیاریبكات.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو هەردوو نوێنەرایەتییەکانی خۆبەڕێوەبەریی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا‌و پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە لەهەرێمی کوردستان له‌باره‌ى دەستگیرکردنی سێ ئەندامی پەیەدەو خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر له10ى ئه‌م مانگه‌دا كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.
ده‌شڵێت:"له10ى ئه‌م مانگه‌دا هه‌ریه‌ك له(جیهاد حه‌سه‌ن، مسته‌فا خه‌لیل‌و مسته‌فا عه‌زیز) له‌لایه‌ن ئاسایشى فڕۆكه‌خانه‌وه ده‌ستگیركراون‌و ڕاده‌ستى ئاسایشى گشتى كراون، ئێمه له‌ژیانیان به‌گومانین‌و ئه‌وه‌شى ڕویدا خزمه‌تى توركیا ده‌كات".
له‌په‌یامێكیشدا داوایان له‌پارتى كرد، "هه‌رچى زوه ئازادیان بكات یان چاره‌نوسیان دیاریی بكات، هاوكات داواش له‌حكومه‌تى هه‌رێم‌و په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ دیاریكردنى چاره‌نوسى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئێمه".
لاى خۆیشیه‌وه فه‌تحوڵڵا حسێنى ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تى ئیداره‌ى خۆسه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت:"ده‌مانه‌وێت بزانین هۆكارى ده‌ستگیركردنى ئه‌ندامه‌كانمان چییه، چونكه دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ڕِایگه‌یاندوه، ئه‌و نوێنه‌ره دیبلۆماسیانه‌ى باكورو ڕۆژئاواى كوردستان لاى ئێمه‌ن، به‌ڵام هیچ ڕوون نییه بۆچى لاى ئه‌وانن‌و هۆكارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌شیان چییه".