شارپرێس:
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی
بەرشەلۆنە دان بەوەدا دەنێت خۆی و هاوڕێكانی لە یاری نێوان ئەرجەنتین و چیلی
كەمتەرخەم بوونە.
شەوی ڕابردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و چیلی لە
ڕكابەرییەكانی كوبا ئەمریكای ساڵی 2021 ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە و یارییەكە بە
ئەنجامی 1-1 كۆتایی پێهات.
لە پاش یارییەكە مێسی وتی"پاش ئەوەی
گۆلیكمان تۆمار كرد ئارامیمان لەدەستدا و یاریگا لە بەرژەوەندیمان نەبوو، ئێمە
كەمتەرخەم بووین لە قۆستنەوەی یارییەكە".
ئاماژەى بەوەشکرد، كە چیلی گۆلی یەكسان بوونەوەیان
تۆمار كرد، بە ئارامی و مێشكێكی ئارامەوە یارییان دەكرد و توانیان كۆنتڕۆلی تۆپ
بكەن لە یاریگادا.
ئەوەشى خستەڕوو، بڕیاری لێدانی سزا بۆ
چیلی هیچ هۆكارێكی ڕوونی نەبوو، بەڵام چارەنوسی یارییەكەی گۆڕی و لە ئێستادا
پێویستە خۆمان بۆ یاری بەرامبەر ئۆرۆگوای ئامادە بكەین.
ڕەنج ڕەسوڵ